وەڵامدانەوەی خێراو هەماهەنگی مرۆیی

پارێزگای سلێمانی

نــــاوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و نوسینگەی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە سلێمانی ڕاستەو خۆ سەرپەرشتی هەماهەنگی و وەڵامدانەوەیان کرد بۆ هاوکاریکردنی پارێزگا، شارەوانییەکان، بەرگری شارستانی و پۆلیس و ئاساییش بۆ ڕزگارکردن و پاراستنی  گیانی ئەو هاوڵاتیانەی بەر بومەلەرزەکە کەوتبوون

 نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بەردەوامە لە هەماهەنگی و ئاسانکاری لە وەڵامدانەوەو کار ئاسانی و بەخشینی باج بۆ ئەو هاوکاریانەی لە لایەن هاوبەشەکانەوە دەنێردرێن، هەروەها لە کۆکردنەوەی سەرچاوە بەردەستەکان بۆ پشتگیریکردنی دام و دەزگا ناوخۆییەکان لە ناوچە بەرکەوتووەکان. ئۆفیسی سلێمانی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، وەکو لایەنی سەرەکی، لە نزیکەوە لەگەل دام و دەزگا ناوخۆیی و هاوبەشەکان کار دەکات بۆ دابینکردنی هاوکاری پێویست وەکو ناردنی ستافی پزیشکی و دەرمان و ماددەی خۆراکی و ناخۆراکی و خێمە بۆ بەرکەوتوانی زەمین لەرزەکە