مۆڵەتى بیناکردن / دروستکردنى خانوو

پارێزگای سلێمانی
 

 

بریتیه ‌له ‌خزمه‌تگوزاری رێپێدانى بیناكردن، كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگ و به‌رده‌وامه‌ و پەیوه‌سته ‌به‌ رێپێدانى دروستكردنى خانوو.
كواڵیتی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ‌راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه ‌به ‌ژیان و ئاسوودەیی هاوڵاتیانه‌وه‌.

دەزگای بەرپرس: 

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار›سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری›بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی

مافی وەدەستهێنان: 

بۆ گشت هاوڵاتيەک کە قەواڵەی زەوی بە ناوی تۆمارە.

 

بۆ وەرگرتنى مۆڵەت بۆ دروستکردنى خانوو ئەم مەرجانە پێویستن:

مەرجەکان: 

١. نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە موڵکەکەى.
٢. نابێت کێشەى لە وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور و بارى شوێن هەبێت.
٣. پابەندبوون بە رێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە پەسندکردنى نەخشە و رسومات.
٤. وەرگرتنى رەزامەندى لایەنە پەیوەندیدارەکان.

بەڵگەنامەکان: 

١.وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور ( لە ٣ مانگ کۆنتر نەبێت) ئەگەر زەویەکە موڵک بوو.

٢.ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.

٣.بریکارنامە ئەگەر بریکارى هەبوو.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە رێگای خاوەنکار یاخود بريکارنامەوه بە دەست دەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچووى بەدەستهێنانى ئەم خزمەتە دەوەستێتە سەر قەبارەى پرۆژەکە کە لە ( دوو سەد هەزار دینارى عیراقى دەستپێدەکات بۆ یەک ملیۆن و زیاتریش ).
هەروەک ئەم رسوماتانە لەرێگەى هاوکێشەى تایبەتەوە دیاریدەکرێت کە ئەمانەن :
- رووبەرى بینا × ٢٠٠٠ = رسوماتى بینا.
- رووبەرى بینا × ٤٥٠ دینار = رسوماتى پارکیى ئۆتۆمبێل
- ١/٢ پانى شۆستە × رووکارى بینا × ٢( ژمارەى نهۆم ) × بڕى پارە بۆ یەک مەتر = رسوماتى شۆستە
- رووکارى بینا × پانى شەقم × ١٠,٠٠٠ دینار / ٤ = رسوماتى قیر
- رووکارى بینا × پانى شەقم × ١٠,٠٠٠ دینار / ٢ = رسوماتى قیر
- رووکارى بینا × پانى شەقم × ١٠,٠٠٠ دینار / ٢ = رسوماتى قیر

دانانى بارمتە ( تأمینات ) بە بڕى ( ٥٠٠,٠٠٠ )دینارى عیراقى ، دواى تەواو بوونى کارەکەى دەتوانێت وەری بگرێتەوە.

- کرێى پشکنین کە بۆ هەر پشکنینێک برى (١٥,٠٠٠) دینارى عیراقى وەردەگیرێت.

ماوەی پێویست: 

(٥-٣) رۆژ بە پێى لێهاتوویى و شارەزایى خزمەتخواز.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنى داواکارى.

دوا هەنگاو: وەرگرتنى رێپێدان.

ژوورەکان: 

١. بەڕێوەبەر.

٢. نەخشەدانان.

٣. لێژنەی پشکنین.

٤. لێژنەی پەسەندکردنی نەخشەکان.

٥. ژمێریاری.

٦. کارگێری.

٧. وردبینی.

٨. یاسایی.

٩. سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان.

١٠.فەرمانگە پەیوەندیدارەکان.

واژو: 

(١٠) واژوو:

١. بەڕێوەبەر.

٢. نەخشەدانان.

٣. لێژنەی پشکنین.

٤. لێژنەی پەسەندکردنی نەخشەکان.

٥. ژمێریاری.

٦. کارگێری.

٧. ووردبینی.

٨. یاسایی.

٩. سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان.

١٠.فەرمانگە پەیوەندیدارەکان.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز پێویستە ( ٥ ) جار سەردانى شوێنى پێشکەشکردنى خزمەتەکە بکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. تۆمارى خانوبەرە بۆ بەدەستهێنانى قەواڵەی نوێ و چەسپاندنى سنوور.

٢. بەڕێوەبەرایەتی ئاو بۆ بڕين و راکێشانى ئاو.

٣. بەڕێوەبەرایەتی باجى خانوبەرە بۆ هەڵگرتنى باج لەسەر خانوەکە.

٤. بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بۆ بڕين و راکێشانى کارەبا.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 

١. فۆرمى دروستکردنى خانوويەکە هەر لەلايەن بەڕێوەبەرايەتى پڕ دەکرێتەوە. ٢. پێش وەختە پڕ ناکرێتەوە تا ئەو کاتەى داواکە پێشکەش دەکرێت. ٣. فۆرمەکە پێويستى بە مۆرى عەريزەنووس نيە.

 

 ئێرە كلیك بكە بۆ دەستكەوتنی فۆرمی مۆڵەتی دروستكردنی خانوو