كۆنفرانسی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ به‌ تیشك به‌ڕێوه‌ چوو

پارێزگای سلێمانی

به‌ ئاماده‌بوونی د. ڕێكه‌وت حه‌مه‌ ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم و د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی و د. میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و چه‌ندین كه‌س و لایه‌نی دیكه‌ له‌ هۆڵی ئوتێل شاری جوانی سلێمانی كۆنفرانسی  تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ به‌ تیشك به‌ڕێوه‌چوو.

وابڕیاره‌ كۆنفرانسه‌كه‌ش بۆماوه‌ی 2 ڕؤژ به‌رده‌وام بێت و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی جیاجیای تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ریه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ تیایدا بخرێته‌ ڕوو.