دیداری تایبەت لەگەل UNHCR

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ بەڕێز بابا رسول  غفور(بەڕێوەبەری نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان) دیداری تایبەتی ئەنجامدا لەگەڵ مارگرێت (نوێنەری ڕێکخراوی UNHCR) و بە ئامادەبوونی بەڕیزان چیمەن ساڵح سعید(لێپرسراوی بەشی پەیوەندی و هەماهەنگی) و نەجات عمر (لێپرسراوی بەشی کۆکردنەوەی داتاو زانیاری) و مەریوان عوسمان عبدالله (سەرۆکی تیمی ڕاوێژکاری نوسینگە) دەربارەی بڕیاردان لەسەر جێگاکردنەوەی ئەو کارمەندانەی کە لە کەمپی بەرزنجەدا ماونەتەوە وەکو پۆلیس و ئاسایش و کارمەندی پاراستن و کارمەندی گەڕۆک هەروەها بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری کەمپەکە.  

 

ئامادەکردنی: کانی حسن سالار