چوار هۆڵی گەورەی نەشتەرگەری لە سلێمانی كرایەوە

پارێزگای سلێمانی

رۆژی 23ی 9ی 2018 چوار هۆڵی گەورەی نەشتەرگەری لەناو نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی كرایەوە.


پرۆژەكە لەسەر ئەركی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقی بەگوژمەی 8 ملیۆن دۆلار و لەلایەن كۆمپانیای SHDی ئیتاڵی یەوە جێبەجێ كراوە.

بەپێی وتەی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ سایتی"تەندروستی" بە بوونی ئەم هۆڵانەی نەشتەرگەری لەمەودوا ژمارەی نەشتەرگەرییەكان لەناو نەخۆشخانەی فێركاری نەشتەرگەری دا بۆ دوو هێندەی پێشوو بەرز دەبێتەوە، ئەمەش ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بۆ هاوڵاتیان باشتر دەكات و زیاتر دەتوانن سوودمەند بن.
 

هەروەها سەروەر سدیق بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی فێركاریش دەڵێت: گرنگی ئەم هۆڵانەی نەشتەرگەری ئەوەیە بەستانداردی بەرزی جیهانی دروستكراوە دەتوانین لەمڕۆوە ژمارەی نەشتەرگەرییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبكەینەوە بۆ هاوڵاتیان، ئەو نەشتەرگەرییانەشی كە لەم هۆڵانەدا دەكرێت بریتین لە نەشتەرگەرییەكانی گورچیلەو شەویلگەو ڕوو و ئێسك و شكاوی