به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
هاووڵاتیانی شكۆمه‌ندو سه‌ربه‌رزی كوردستان و پارێزگای سلێمانی..
ئه‌مڕۆ، ڕۆژێكی گرنگ و چاره‌نوسسازه، ئاماده‌یی و به‌شداریكردنی تۆی به‌ڕێز به‌هاو مانا‌و گه‌وهه‌ری دیموكراسیی و خه‌باتی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی و مافی هاووڵاتیبوونت و سه‌روه‌ریی یاسا و گۆڕین و ڕیفۆرمی ڕیشه‌یی سروشتیی دور له توندوتیژیی و یه‌كترسڕینه‌وه‌و شه‌ڕو براكوژیی و خۆكوژیی و كوده‌تاو ڕێگریی و ساخته‌كاریی؛ ده‌چه‌سپێنێت.
بێ دوودڵیی و نیگه‌رانیی؛ به‌شداریی له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌و ئه‌ركی هاووڵاتیانه‌ی خۆت و مافی خۆت له دیاریكردنی ئاینده‌ی نزیكیی وڵاته‌كه‌دا دیاریبكه.
هیچ هۆكارێكی ڕابردوو نابێت ببێته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م نیاز‌و ئیراده‌و هه‌نگاوه‌كانی تۆدا، ده‌نگت ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رپرسیارانه‌ی تۆیه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خواست و خه‌ون و ویست و داواكاریی و خزمه‌تگوزاریی و مافانه‌ی كه دڵخوازی تۆن.
ئه‌مڕۆ، ڕۆژی ته‌ته‌ڵه‌كردنی ویست و جیاوازییه‌كانه له ڕێی داوه‌ریكردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه، پێویسته هه‌موو ناكۆكیی و جیاوازیی و شكستێكی ڕابردوو تێبه‌په‌ڕێنین و هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه وێستگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلایكردنه‌وه‌یان.
هێزه‌كانی پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگای سلێمانیدا بێلایه‌نانه‌و خۆنه‌یستانه‌و یاساییانه و مه‌ده‌نیانه؛ ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن و زه‌مینه‌و ده‌رفه‌تی هاوبه‌ش و پارێزراو بۆ هه‌موو ده‌نگده‌ران زامنده‌كه‌ن، به‌هیچ جۆرێك له‌و ئه‌ركانه لاناده‌ن كه بۆیان دیاریكراوه‌و به‌شێك نابن له فشار‌و ئاراسته‌كردنی ده‌نگده‌ران و پارێزه‌ری پرۆسه‌كه‌و یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی ده‌بن.
داوا له هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین هاوكارو پشتیوانی كۆمسیۆن بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌و ئاسته‌نگ بۆ كاره‌كانیان دروستنه‌كه‌ن.
داوا له هه‌موو لاو لایه‌نێك ده‌كه‌ین به گیانێكی نیشتمانیانه‌ی به‌رپرسیارانه‌وه پرۆسه‌كه سه‌ربخه‌ن.
لێره‌وه هه‌موو هاووڵاتیانی به‌ڕێزو قه‌واره و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، كه خۆیان له هه‌ر ته‌قه‌كردنێكی خۆشیی و هه‌وڵی یه‌كتر بزواندن و گوزارشتكردنێكی نامه‌ده‌نیانه بپارێزن.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌توندیی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر سه‌رپێچیی و لادان و ته‌قه‌كردن و تێكدانێكی ئارامیی و ئاسایش ده‌بنه‌وه.
لێره‌وه ئومێدده‌كه‌م به‌شداریكردنتان ببێته مایه‌ی سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌و ئیلهامی سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وه‌مان پێببه‌خشێت كه له ئێستاوه پیرۆزبایی له هه‌مووتان بكه‌ین و ئه‌مڕۆ بكه‌ینه ده‌رفه‌تی پته‌وكردنی ئیراده‌و وتار‌و ئامانجی نیشتمانیمان و كۆتایی به بارودۆخه ناله‌باره‌كانی ڕابردوو بهێنین.
شاد‌و سه‌ركه‌وتووبن..
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
30/9/2018