له‌ سلێمانی په‌رده‌ له‌ سه‌ر په‌یكه‌ری ژینگه‌ پارێزێك لادرا

پارێزگای سلێمانی

به‌ ئاماده‌بوونی د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی و چه‌ندین كه‌س و لایه‌ن و ژماره‌ییه‌ك له‌ ژینگه‌ پارێزانی شاره‌كه‌ به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماندووبونی ژینگه‌ پارێزانی شاره‌كه‌ په‌یكه‌ری ژینگه‌ پارێزێك له‌ سلێمانی په‌رده‌ی له‌ سه‌ر لادرا .

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ دروستكردنی ئه‌م په‌یكه‌ره‌ یه‌كێك بوو له‌ چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی سلێمانی به‌ڵام به‌هۆی نه‌گونجانی كه‌ش و هه‌وا له‌ كاتی خۆیدا ئه‌م چالاكیه‌ ئه‌نجام نه‌درا .