مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان  

پارێزگای سلێمانی
 

پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان به‌و پڕۆژانه‌ى له‌ياساى وەبەرهێنان هاتووە بە هەموو سێکتەرەکانیەوە.
وە سود وەرگرتنی وەبەرهێنەر لە ئیمتیازاتی پێشکەشکراو وەک لێخۆشبوونی باج و تەحویلکردنی پارە بۆ دەرەوەی هەرێم و چەند امتیازاتی تر.(هاوپێچ کراوە: ماددەی دووەم ، خاڵی ١ تا ١١)

دەزگای بەرپرس: 

دەستەی وەبەرهێنان›بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکان

مافی وەدەستهێنان: 

کەسی ئاسایی کە وەبەرهێنەر بێت (خۆماڵی یان بیانی)، کۆمپانیا (کۆمپانیا خۆماڵی بێت یان بیانی) بەمەرجێک کۆمپانيا تۆمارکرابێت لەهەرێمی کوردستان خاوه‌نى کۆمپانيا هه‌رکه‌سێک بێت يان هه‌ر گروپێک.

مەبەست: 

بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سەرجەم بوارەکاندا (جگە لە نەوت و گاز) لە هەرێمی کوردستان.

مەرجەکان: 

١. وەبەرهێن سەرمایەی پڕۆژەکەی زیاتر بێت لە یەک ملیۆن دۆلار.

٢. پڕۆژە وەبەرهێنەکە کاریگەری هەبێت لەسەر ئابوری کوردستان.

٣. پێکهاتەی پڕۆژەکەی پێشکەش بکات کە تیایدا چۆنیەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی بۆ لێژنەی پەسەندکردنی سەرەتایی روون کرابێتەوە.

بەڵگەنامەکان: 

ئەگەر وەبەرهێن کۆمپانیا بوو:

١. بڕوانامەی تۆمارکردنی کۆمپانیا، بۆ دڵنیابوون لە تۆمارکردنی کۆمپانیا لە هەرێم.

٢. توانايى دارايى کۆمپانیا ، بۆ دڵنیابوون لە توانای ئەنجامدانی پرۆژەی لە رووی داراییەوە.

٣. چۆنیەتی جێبەجێکردن و پێکهاتەی پڕۆژەکە.

ئەگەر وەبەرهێن کەسی ئاسایی بوو:

١. رەگەزنامە، بۆ ئەوەی بزانریت وەبەرهەن هەڵگری چ رەگەزنامەیەکە.

٢. ناسنامەی باری شارستانی، بۆ بەدواداچوونی یاسایی

٣. تواناى دارايى. بۆ دڵنیابوون لە توانای ئەنجامدانی پرۆژەی لە رووی داراییەوە.

٤. چۆنیەتی جێبەجێکردن وپێکهاته‌ى پڕۆژە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، داواکار دەتوانێت نوێنەرێک دیاری بکات کە لە لايەن دادنوس (کاتب عادل) بریکارنامەی پێدرابێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ تێچوویەکی نیە و بێ بەرامبەر پێشکەش دەکرێت.

ماوەی پێویست: 

بەپێی برگەی(٣) لەماددەی (١٦) ی یاسای وەبەرهێنان کە هاوپێچ کراوە، ئەگەر هەر لایەنێکی پەيوەندیدار پڕۆژەکەی ئاڕاستەکرا و دوای (١٥) رۆژ وەڵامی دەستەی وەبەرهێنانی نەداوە، وەڵامەکەیان بەڕەزامەندبوون ئەژمار دەکرێت.
بەڵام هیچ ماوەیەکی دیاریکراو لەیاسای وەبەرهێنان ئاماژەی بۆ نەکراوە بۆ بەدەستهێنانی خزمەتی (مۆڵەتی وەبەرهێنان)، (١٨٠) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی وەبەرهێنان.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاری و پێکهاتەی پڕۆژەکە.

دوا هەنگاو: پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکە.

ژوورەکان: 

قۆناغی یەکەم :-
وەبەرهێن سەردانی به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى وەبەرهێنان دەکات لە پارێزگاکان:
١. به‌ڕێوه‌به‌رى یاسای و کارگێڕی و دارایی بۆ ژمارە دانان لەسەر نوسراوی داواکاری.

٢. به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى هه‌ڵسەنگاندن و مۆڵەتدان بۆ رێکخستنی پێکهاتەی پڕۆژەکە.

٣. لێژنەی وەرگرتنی پڕۆژەکان لە پارێزگاکان بۆ بڕیاردان لەسەر ناردنی ناوەرۆکی پڕۆژەکە بۆ دیوانی دەستەی وەبەرهێنان.
تێبینی:سەرجەم ئەم هەنگاوانە پێویست بە وەبەرهێن ناکات و دەستە خۆی ئەنجامیان دەدات.

قۆناغی دووەم:-
پڕۆژەکە دێتە دیوانی دەستەی وەبەرهێنان:

٤. لێژنەی پەسەندکردنی سەرتایی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بریار لەسەر پەسەندکردن یان نەکردن پرۆژەکە دەدات.

٥. دوای بڕیاردان، پڕۆژەکە دەنێردرێتەوە بۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى پارێزگاکان بۆ کاری پێویست کە وەرگرتنی رەزامەندی و سەرنجی لایەنە پەوەندارەکان لەسەر پڕۆژەکە بەم شێوەیە:
- شارەوانى بۆ دابينكردنى زەوى.
- كارەبا بۆ رايان لەسەر گەياندنى ووزەى كارەبا بۆ سنورى پڕۆژە ( سياج المشروع ) هەروەها ئامادەكردنى دەرخستەپێويست بۆ گەياندنى ئەم خزمەتگوزارييە.
- ژينگە بۆ وەرگرتنى راوسەرنجيان لەسەر ئەنجامدانى پرۆژەى داواكراو لەو شوێنەى كە بۆى تەرخانکراوە هەروەها پابەندكردنى خاوەن پڕۆژە بە رێنماييەكانى ژينگە لەكاتى جێبەجێكردنى پڕۆژەکە.
- بەرگرى شارستانى بۆ وەرگرتنى راوسەرنجيان و هەروەها پابەندكردنى خاوەن پرۆژە بۆ دانانى رێنماييەكانى بەرگرى شارستانى لە پڕۆژەکە لەكاتى جێبەجێكردنى.
- بازرگانى بۆ هێنانى پشتگيرى كە كۆمپانيايەكەيان تۆماركراوە.
- ( پشەسازى , گەشتيارى , پەروەردە ) , وەرگرتنى راوسەرنجى ئەم لايەنانە سەبارەت بە پێكهاتەى پڕۆژەكە لەرووى پلانيانەوە ئەمەش راى ئەم شوێنە بۆ گشت پڕۆژەکان وەرناگيرى تەنها هەرپڕۆژە و بەپێى سێكتەرەكەى واتا پڕۆژەى پيشەسازى تەنها پيشەسازى و پڕۆژەى گەشتيارى تەنها گەشتيارى , ... هتد )
دواى وەرگرتنى مۆڵەتى وەبەرهێنان تەنها سەردانى شارەوانى دەكات بۆ بەدەستهێنانى مۆڵەتى بيناكردن.

واژو: 

(٣) واژوو پێویستە:

١. واژووی سەرۆکی دەستە- بۆ مۆڵەت بەناو و واژووی سەرۆکی دەستە دەردەچێت.

٢. واژووی بەڕێوەبەرە گشتییەکان بۆ رەزامەندیان لەسەر پرۆژەکە.

٣. واژووی بەڕێوەبەری مۆڵەتدان- لەبەرئەوەى بەرێوەبەری مۆڵەتدان چێكى دۆسيەكە دەكەنەوە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (٣) جار سەردان دەکات، بۆ ئامادەکردنی پێداویستیەکانی مۆڵەت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

دوای پەسەندکردنی سەرەتایی پڕۆژە، خاوەن پڕۆژە سەردانی ئەم فەرمانگانە دەکات:
١. وه‌زاره‌تى شارەوانی بۆ دابینکردنی زەوی.

٢. وه‌زاره‌تى کارەبا، بۆ رایان لەسەر گەیاندنی وزەی کارەبا بۆ سنوری پڕۆژە و ئامادەکردنی دەرخستەی پێویست بۆ گەیاندنی ئەم خزمەتگوزارییە.

٣. ژینگە: بۆ وەرگرتنی راوسەرنجیان لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەی داواکراو لەو شوێنەی کە بۆی تەرخانکراوە ، پابەندکردنی خاوەن پڕۆژە بە رێنماییەکانی ژینگە لەکاتی جێبەجێکردنى پڕۆژەکە.

٤. بەرگری شارستانی : بۆ وەرگرتنی راوسەرنجیان و هەروەها پابەندکردنی خاوەن پڕۆژه‌ بۆ دانانی رێنماییەکانی بەرگری شارستانی لە پڕۆژەکە لەکاتی جێبەجێکردنی.

٥. بازرگانی: بۆ هێنانی پشتگیری تۆمارکردنى کۆمپانیاکه‌.

٦. (پیشەسازی، گەشتیاری، پەروەردە) , وەرگرتنی راوسەرنجی ئەم لایەنانە سەبارەت بە پێکهاتەی پڕۆژەکە لە رووى پلانيه‌وه‌،ئەمەش راى ئەم شوێنە بۆ گشت پڕۆژەکان وەرناگيرى تەنها هەرپڕۆژە و بەپێى سێكتەرەكەى واتا : پڕۆژەى پيشەسازى تەنها پيشەسازى و پڕۆژەى گەشتيارى تەنها گەشتيارى , ... هتد ).

تێبینی/ دوای وەرگرتنی مۆڵەتی وەبەرهێنان ، وەبەرهێن سەردانی وه‌زاره‌تى شارەوانی دەکات بۆ بەدەستهێنانی رێگاپێدانی ئەنجامدانی پڕۆژەکە.

 

سەرچاوە:پۆرتاڵی خزمەتە گشتییەکان