بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

گۆشه‌ی زانیاری پێدان

زانیاریی پێدان
پشتبەستن بە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان پارێزگای سلێمانی هۆبەیەكی تایبەتی كردوەتەوە بۆ پێدانی زانیاری، لەو چوارچێوەیەشدا وێبسایتی پارێزگا دەیەوێت لە رێگەی ئەلیكترۆنییەوە سوود بە خوێنەران و هەموو ئەو كەسانە بگەیەنێت كە دەیانەوێت بۆ بواری رۆژنامەنووسی ‌و توێژینەوەی زانستی ‌و رێكخراوەیی زانیاریی پێویست بەدەست بهێنن.
دەتوانن لە رۆژانی دەوامی فەرمیدا لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە پەیوەندیی بكەن ‌و داوای بەشی زانیاریی پێدان بكەن بۆ ئەوەی داواكارییەكانتان پێشكەش بكەن ‌و زانیاریی پێویستتان لەوبارەیەوە پێبدرێت (0533183010  -  0533183020).


هەروەها دەتوانن لە رێگەی ئۆنلاینەوە بە ناونیشانی (slemani.gov@gmail.com) بە ئیمەیڵ پەیوەندیمان پێوە بكەن ‌و بەزووترین ماوە وەڵامی پێویست وەربگرن.


هاوكات دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەوە فۆرمی داواكاریی زانیاریی داونلۆد بكەن ‌و دوای داگرتن زانیارییەكانی ناو فۆرمەكە ‌و پرسیارەكان پڕی بكەنەوە ‌و بە ئیمەیڵی سەرەوە رەوانەی بكەن بۆمان، هەتا كاری لەسەر بكرێت ‌و وەڵامی پێویست بدرێنەوە. 

داگرتن

زیاتر