پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29 05:49:31    پارێزگای سلێمانی

 د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی تایبەت بە سیاسەتی پاراستنی ژینگە؛ (پێکەوە گۆیژە لە سوتان دەپارێزین)، کە بە سەرپەرشتیی بەڕێز عەتا محەمەد بەڕێوەبەری نوسینگەی تایبەتیی بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت و هاوبەشەکانیان و بەبەشداریی بەڕێزان جێگری پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتیی و بەڕێوەبەرانی فەرمانگا پەیوەندیدارەکان و زانکۆی سلێمانی و کۆمپانیا بەشدارەکانی سەوزکردنی گۆیژە؛ ڕێکخرابوو.

پلانی سیاسەتی پاراستنی ژینگە پەسەندکراو ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی دیاریکراو بە پشتیوانیی هاووڵاتیانی خۆشەویست هەڵمەتی پاراستنی ژینگەو شاخەکانی گۆیژەو ئەزمڕو شوێنەکانی تریش بەڕێوەدەچێت.

پلانەکە بە فەرمیی لەلایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەتەوە پێشکەش بە بەڕێز بەڕێوەبەری نوسینگەی تایبەتیی بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کراو، بەڕێزیشیان پێشکەشی پارێزگاری سلێمانیان کرد، بۆ جێبەجێکردن.




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions