
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر،پێشوازی له وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
2025-05-27 07:39:16 پارێزگای سلێمانی
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە وەفدێکی سەرکردایەتی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان عقید پیتەر کوپەر فەرماندەی هێزی سەربازی ئەڵمانیا لە کوردستان، و مقدم ڤۆڵکەر تۆماس ڕاوێژکاری کلتوریی فەرماندەی ناوبراو و وەفدی یاوەری، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی کوردستان و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرا.