پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19 06:26:49    پارێزگای سلێمانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی/ کۆلێژی سەربازیی ٣ی قەڵاچوالانی کردو، لەلایەن بەڕێزان فەریق ڕوکن دکتۆر ئەحمەد عیمران عەبد سەرۆکی ئەکادیمیایی سەربازیی عیراقی فیدراڵ و، عەمید ڕوکن تەها محەمەد ئەمین ڕاگری ئەکادیمیای سەربازیی/ کۆلێژی سەربازیی ٣ی قەڵاچوالان و ئەفسەرو پلەدارانی ئەکادیمیای سەربازییەوە پێشوازیکرا

لە دیدارێکدا بەڕێز سەرۆکی ئەکادیمیایی سەربازیی عیراقی فیدراڵ سوپاسی بەڕێزان وەزیری بەرگریی و سەرۆکی ئەرکانی سوپای عیراقی فیدراڵ و خۆیانی، لە پای پشتیوانییە بەردەوامەکانی پارێزگاری سلێمانی بۆ ئەکادیمیای سەربازیی؛ پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرد

لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان ئەکادیمیایی سەربازیی و حکومەتی خۆجێی سلێمانی و زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی تری سنورەکە؛ کرایەوە




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions