پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەم
2019-10-30 09:53:41    پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 70ی پێش زاین، (ۆرگیلیۆس)ی نوسەر ‌و شاعیر ‌و مێژوونوسی ناوداری ڕۆمانی لە دایك بووە، كە بە شێكی زۆر لە مێژووی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیی لە دووتوێی داستانە شیعرییەكانیدا نوسیوەتەوە ‌و چەندین شانۆنامەیشی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 912ی زاینی، (عەبدوڵڵای كوڕی محەمەدی كوڕی عەبدولڕەحمان) كۆچی دوایی كردووە كە یەكێك بووە لە خەلیفەكانی دەوڵەتی ئەمەوی لە ناوچەی ئەندەلوسدا ‌و ڕۆڵی زۆری هەبووە لە فراوانكردنی دەسەڵاتی ئەندەلوسییەكان لە ئەوروپادا.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1844، نوسەر ‌و شاعیر ‌و بیرمەند ‌و فەیلەسوفی ناسراوی گەلی ئەڵمانی (فریدریك نیچە) لە دایك بووە كە ڕۆڵی زۆری هەبوو لە پێشخستنی بواری فەلسەفە ‌و هزریدا لە ئەوروپا ‌و خۆرئاوا.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1909، یەكەم ژمارەی گۆڤاری (مەشروتییەت) لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بڵاوكراوەتەوە كە گۆڤارێكی سیاسیی كوردی بووە ‌و بە زمانی فەرەنسی بڵاوكراوەتەوە خاوەنی ئیمتیازەكەشی ژەنراڵا (شەریف پاشای خەندان) بووە.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1912، زانای زەویناسی ‌و بلیمەت (ئەلفرێد فانگەر) سەركەوتنی بەدەست هێنا لە داڕشتنی بیردۆزی خزانی كیشوەرەكاندا، بە گوێرەی بیردۆزەكەش كیشوەرەكان لە سەرەتادا یەك پارچە بوون ‌و بە تێپەڕبوونی كات لە یەكتری دووركەوتوونەتەوە.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1913، (تەیموری كوڕی فەیسەڵا) كە وەكو سوڵتانی عوممان ‌و مەسقەت هەڵبژێردرا، چووە سەر كورسیی دەسەڵات ‌و شوێنی باوكی گرتەوە، كە ساڵی 1886 لە دایك بوە ‌و لە نێوان ساڵانی 1913 بۆ 1932 پۆستی سوڵتانی لە دەستدا بوە ‌و ساڵی 1965 كۆچی دوایی كردوە.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1922، ژمارە 10ی ڕۆژنامەی بانگی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1926، بیرمەند ‌و نوسەر ‌و فەیلەسوفی ناسراوی فەرەنسا ‌و جیهان (میشێل فۆكۆ) لە دایك بووە، كە بەرهەم ‌و نوسینەكانی بۆ زۆربەی زمانە زیندووەكانی جیهان وەرگێڕدراون.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1950، هێزەكانی كۆماری چین بەشدارییان لە جەنگی نیوەدورگەی كۆریادا كرد ‌و چوونە ناو خاكی كۆریای باكورەوە، بە ئامانجی پشتیوانیكردن لە حكومەتە كۆمۆنیستییەكەی پیۆنگ یانگ، ئەو هەنگاوەی چین بوە هۆی ناڕەزایەتیی ئەمریكا ‌و خۆرئاوا.
-    دوای ئەوەی پەرلەمانی میسر ڕەزامەندیی لەسەر بڕیارێكی حكومەت پیشاندا بەوەی ناوچەی قەنات خۆماڵی بكرێت، هێزەكانی بەریتانیا گەمارۆی ناوچەكەیان دا بە ئامانجی داگیركردنی ‌و پەشیمانكردنەوەی بڕیارەكەی حكومەتی میسر، بەڵام بەرپرسانی قاهیرە سووربوونی خۆیان لەسەر بڕیارەكە دووپات كردەوە.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1955، ڕێكخراوی یەكێتی ئێزگەكانی وڵاتانی عەرەبی پێكهێنراوە بە ئامانجی یەكخستنی بەرنامە ‌و سیاسەتی كاركردنیان ‌و هەماهەنگیكردن لە نێوان راگەیاندنی وڵاتەكانیاندا.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1963، هێزە داگیركارەكانی سوپای فەرەنسا دەستیان بە پاشەكشەكردن كرد لە خاكی تونس بەوەش سەروەری بۆ تونسییەكان گەڕایەوە ‌و لە ژێردەستەیی فەرەنسییەكان رزگاریان بوو، دواتریش تونس وەكو ئەندامی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان وەرگیرا.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1964، حكومەتی چین یەكەم بۆمبی ئەتۆمیی تاقیكردەوە، بەڵام لەلایەن رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكانەوە رووبەڕووی رەخنەی زۆر بوەوە.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1969، لە پیلانێكدا هێرش كرایە سەر (عەبدولڕەشید عەلی شارماركی) سەرۆك كۆماری سۆماڵا ‌و تیرۆر كرا، كە ساڵی 1967 پۆستی سەرۆكی وڵاتی گرتوەتە دەست، شارماركی ساڵی 1919 لە دایك بوە ‌و لە نێوان ساڵانی 1960 بۆ 1967 پۆستی سەرۆك وەزیرانی سۆماڵی لە دەستدا بوە.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1973، (مەلا مستەفای بارزان) ڕابەری شۆڕشی ئەیلول لە باشوری كوردستان نامەیەكی دایە نوێنەری ئەمریكا لە عێراق ‌و تێیدا ڕایگەیاندبوو، ئەگەر عێراق پابەندی بەڵێنەكانی نەبێت ئەوا هێزی پێشمەرگە هێرش دەكاتە سەر هێزەكانی عێراق، بەڵام ( هینری كیسنجەر)ی نوێنەری ئەمریكا داوای لە سەركردایەتی شۆڕشی كورد كرد هێرش نەكاتە سەر دامودەزگاكانی عێراق.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1990، كۆنگرەی گەلی كوەیت كە ماوەی چەند ڕۆژێك بوو لە شاری (جەددە)ی سعودییە دەستی پێكردبوو كۆتایی پێهات ‌و تێیدا چەند ڕاسپاردەیەكی بۆ خەڵكی كوەیت ‌و جیهان دەركرد، كە بە هیچ شێوەیەك گەلی كوەیت بە داگیركردنی خاكی وڵاتەكەیان لەلایەن سوپای عێراقەوە ڕازی نابن، داوایشی لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی كرد پشتیوانییان بكەن لە پێناو ڕزگاركردنی خاكی كوەیت لە دەستی سوپای بەعس.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1991، لە شارۆچكەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر كۆنگرەی یەكێتی نوسەرانی كوردستان لە باشوری كوردستان دەستی پێكرد، كە ماوەی سێ‌ ڕۆژی خایاند ‌و تێیدا نوسەران ‌و نوێنەری سەرجەم ناوچەكانی باشور بەشدارییان كرد.
-    بەهۆی نەخۆشكەوتن ‌و لە دەستدانی توانای بەڕێوەبردنی وڵات، ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2003، پەرلەمانی ئازەربایجان (حەیدەر عەلێیف)ی سەرۆكی لە پۆستەكەی دوورخستەوە ‌و لە شوێنی ئەویش (ئیلهام عەلێیف)ی كوڕی وەكو سەرۆكی نوێی ئازەربایجان هەڵبژارد.
-    ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2008، (فەوزی سڵوخ)ی وەزیری دەرەوەی لوبنان ‌و (وەلید موعەلیم)ی وەزیری دەرەوەی سوریا، لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا ڕێككەوتننامەیەكیان مۆر كرد بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە دبلۆماتییەكانی نێوان دیمەشق ‌و بەیروت بە شێوەیەكی ڕەسمی.
-    ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی شوشتنی هەردوو دەست لەقەڵەم دەدرێت ‌و چەندین ڕاپۆرت ‌و لێكۆڵنەوە ‌و سیمیناری گرنگ لەو بوارەدا ساز دەكرێت، تێیدا گرنگیی شوشتنی دەستەكان دەخرێتەڕوو تا چەندە كاریگەریی هەیە لە پاراستنی تەندروستیی مرۆڤدا، لە كۆماری تونسیش ئەمڕۆ بە ڕۆژی ڕزگاریی ‌و كۆتاییهاتن بە ژێردەستەیی هەژمار دەكرێت، هەر ئەمڕۆش لە بەرازیل بە ڕۆژی مامۆستا دەژمێردرێت.




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions