پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06 06:42:10    پارێزگای سلێمانی

 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی Ashley؛ کردەوە.

پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکدا؛ پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەم پڕۆژانە دەربڕی، کە دەستی کاری ناوخۆیی بەگەڕدەخەن و ئەزمونی کارکردنی نێودەوڵەتیی گەڵاڵەدەکەن و، بازاڕی جیهانیی بە بازاڕی ناوخۆییەوە دەبەستنەوەو خواست و پێداویستییەکانی کڕیارو بازاڕ بە کوالێتییەکی بەرز دابیندەکەن، پشت بە وزەی خۆر وەک وزەی سەرەکیی کارکردن دەبەستن و یەکێکن لەو براندانەی کەرەستە شکاوو بەکارهاتووەکانی خۆیان ڕیساکڵدەکەنەوە، دوو یەکەی سیستمی بارگەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەباییان لەم تەلارە نوێیەدا، بۆ پشتیوانیکردنی پاراستنی وزەی پاک و ژینگە دامەزراندووە.

ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە پلانی پارێزگای سلێمانی بۆ هەمەڕەنگکردنی سەرچاوەکانی وەبەرهێنان و پیشەسازیی و بازرگانیی و ئابورییەکی سەوز.

 




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions