پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01 08:17:57    پارێزگای سلێمانی

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی ، سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و جێگرەکانی پارێزگا و قائیمقامەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەی بوون،
پارێزگاری سلێمانی، وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆکی حکومەت ، ڕاپۆرتێکی لەبارەی کار و چالاکیی و پڕۆژە و کێشە و گرفتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی خستەڕوو.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا، کە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییان و شارو ناوچەکانی هەرێم بکات.
دووپاتیکردەوە کە هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەن بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەم پارێزگایە .

 

 

 

 




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions