د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەچوارتای ناوەندی قەزای شارباژێڕدا، بە ئامادەبوونی بەڕێز عوسمان ئەنوەر قائیمقامی قەزای شارباژێڕ، بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون کە لەلایەن بەڕێز مامۆستا لەتیف حسێن بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕەوە ئامادەکراوەو نوسراوەو بەپشتیوانیی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت چاپکراوە.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵ و کارە بەردەوامەکانی بەڕێزیان دەربڕی.
All reactions:
58Shirwan Aly, Nzar Ali and 56 others