پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


پارێزگاری سلێمانی: گیانی لێبوردەیی و قبوڵکردنی یەکتر بەهێزبکەین؛ بۆ ئەوەی هەموو ئەگەرەکانی چەندبارەبوونەوەی ئەنفال؛ لە بەینبەرین
2025-04-14 07:25:56    پارێزگای سلێمانی

دوای سی و حەوت ساڵ؛ هێشتا ئەگەرەکانی چەند بارەبوونەوەی ئەنفال و جینۆسایدو بایۆسایدو ئیکۆسایدو بوونسایدو زمانسایدو پەروەردەسایدو کلتورسایدو مێژووسایدو ژینگەسایدو ئێستاسایدو ئایندەساید؛ وەک ئەو ڕۆژانە؛ نزیکن.

دەبێت ئەنفال وەکو خۆی بخوێنینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان وەک خۆمان بنوسینەوەو، ئازایانە هەڵەکانمان دیاریبکەین و دانبەهەڵەکانی خۆشماندابنێین، گیانی لێبوردەیی و قبوڵکردنی یەکتر بەهێزبکەین؛ بۆ ئەوەی هەموو ئەگەرەکانی چەندبارەبوونەوەی ئەنفال؛ لە بەینبەرین و، شانازانە؛ بەزیندویی بمێنینەوە.

دەبێت ئەنفال؛ لە هاتوهاوارو ترس و تێکشکان و سڵەمینەوەو خۆلێدەرکردن لە بەرپرسیارێتییەوە، بۆ خۆبەبەرپرسزانین و ئیرادەو یەکبوون و هەستانەوەو سوربوون و و شێرگیربوون و بوێریی و بەرەنگاربوونەوەو مانەوەو بەردەوامبوون و گەشەکردن؛ بگۆڕین.

درود بۆ هەموو سەروەرانی ئەنفال و کەسوکارە جوامێرەکانیان.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر

پارێزگاری سلێمانی

 

 




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions