ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیرو بریکاری وەزارەتی تەندروستیی، بەشداریکرد لە یەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا، کە لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کوردستان بە هاوبەشیی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی، بەپشتیوانی ئایتۆک میدێکس؛ پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکدا پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی خۆی پێشکەشکردن.