
لە پیشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو بێگەرد تاڵەبانیی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان و، نوێنەری وەزیری کشتوکاڵی فیدراڵیی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا، بەشداریکرد لە کردنەوەی پیشانگای نێودەوڵەتیی کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراک، کە لەلایەن ژوری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی و کۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسیلەوە؛ ڕێکخرابوو
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکدا لە بەهاوبایەخی کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراکیی و گەشتوگوزارو پەرەپێدانی ئابوریی سەوز دوا


