پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20 06:03:25    پارێزگای سلێمانی

وەک پارێزگای سلێمانی، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، دوای ڕاوێژکردن بە فەرمانگا پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە سنوری پارێزگای سلێمانی و، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی گشتییدا؛ بڕیارماندا

ڕۆژانی سبەی ٢٠ و، دووسبەی ٢١ ئەم مانگە، لە هەموو خوێندنگاو ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومیی، دەوام ڕابگیرێت




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions