پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28 06:07:12    پارێزگای سلێمانی

  د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكرپارێزگاری سلێمانی به‌شداریكرد لە کردنەوەی نوسینگەی فەرمیی سەرەکیی کیکارد و کۆمپانیای وەهران بۆ خزمەگوزاریی بەشداربووانی مامەڵە داراییە ئەلکترۆنییەکان

لێرەوە داوامان لە هەموو هاووڵاتیان و بەکارهێنەرانی کارت و هەژمارو بانکەکانی ناو هەژماری من و دەرەوەی هەژماری من کرد، بەهیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو پەیوەندیی و نامانە نەدەنەوە کە لەڕێی واتساپ و ڤایبەرو هەر جۆر ئامڕازێکی ئەلکترۆنیی ترەوە بە ناوی بانکەکانەوە دەیکەن و زانیارییان لەسەر هەژمارەکانتان هەیەو چەواشەتان دەکەن و فریوتان دەدەن و، داوای زانیاریی و ژمارەی کارت و ژمارە نهێنییەکانی خۆتانتان لێدەکەن و، دواتر دەستبەسەر کارت و ژمارەی حساب و بڕی پارەی ناو هەژمارەکانتاندا دەگرن، ئەمانە کۆمەڵێک کەس و گروپی لادەرو ساختەچیی و هاککەرو چەتەن، لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەکانمان لە عیراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانیدا؛ لێئاگادارکردوونەتەوەو پێویستە ڕێکاری زۆر خێرایان بەرامبەر بگیرێتەبەر




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions