د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان ڕێباز نەجم سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی کوردو، لاوک ئەحمەد حەمەباقی بەڕێوەبەری ناوەندی فیدراسیۆنی جیهانیی کورد لە سلێمانی و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و، بڕیار عەباس بەڕێوەبەری دارایی فیدراسیۆنی جیهانیی کورد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر بەڕێوەچوونی مەراسیمی (یادمانی ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان؛ پێشەنگی دیپلۆماسییەتی کورد) کرا، کەوا بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥دا لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا، لەسەر ئارامگای شەریف پاشای خەندان لەلایەن فیدراسیۆنی جیهانیی کورد و ئەکادیمیای بەدرخان و ناوەندی کولتوریی دیاکۆوە، بە پشتیوانیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەبەشداریی چەندین کەسایەتیی دیاری کوردستان لە جیهاندا، بەڕێوەبچێت.
لە دیدارەکەدا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.