بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

دانیشتوان

دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی

 

میستەر ریچ کە ساڵی‌ ١٨٢٠ ھاتۆتە سلێمانی واتا (٢٦) ساڵ پاش دروستکردنی‌ شارەکە , ژمارەی‌ دانیشتوانی‌ بە دە ھەزار کەس خەمڵاندوە دوای‌ ئەوە ئەڵێت: سلێمانی (٢٠٠٠) ماڵی‌ ئیسلام. ١٣٠) ماڵە جولەکە (٩) ماڵی‌ دیانی‌ کلدانی‌، ٥ ماڵی‌ ئەرمەنی‌ تیا بووە , کۆی‌ ماڵەکان ئەکاتە (٢١٤٤). ئەگەر ھەرماڵێک بە پێنج کەس دابنێین ئەکاتە (١٠٧٢٠) کەس.

 

  • بە گوێرەی‌ ساڵنامەی‌ عوسمانی‌ ساڵی‌ ١٩٠٧ ژمارەی‌ دانیشتوان (٨٠٢٧) موسڵمان و (٣٦٠) نا موسڵمان کە ئەکاتە (٨٩٦٣) کەس.

 

  • سەرچاوەکانی‌ تر لە ساڵی‌ ١٩١٣ دا ژمارەی‌ دانیشتوانی‌ ھەموو ناوچەی‌ سلێمانییان بە (٥١٦٠٠) کەس داناوە کە (٤٨٦٠٠) یان موسڵمان و (٩٠٠) یان دیان و (٢١٠٠)یان جوولەکەن. ژمارەی‌ دانیشتوانی‌ شاری سلێمانیان بە (٢٦٠٠٠) کەس داناوە ، لە وانە (٢٤٨٢٥) کەس موسڵمان و (١٠٠٠) کەس جوولەکە و (١٧٥)دیان.

 

  • لە سەردەمی‌ ئینگلیزدا بە گوێرەی‌ ڕۆژنامە پێشکەوتن ساڵی‌ ١٩٢٠ ژمارەی‌ ناوچەکە بە (٦٢٧٢٢)کەس دائەنێ‌. دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی بە دە ھەزار کەس داناوە.

 

  • ساڵی‌ ١٩٢٥-١٩٢٦ سلێمانی‌ خۆی‌ بریتی‌ بووە لە ١٣-١٤ ھەزار کەس. دوای‌ ئەوە لە کاتی‌ حوکمەتی‌ عێراقدا و لە ساڵی‌ ١٩٢٧ وە سەرژمێری‌ دەستی‌ پێکرد: ١٩٢٧- ١٩٣٧- ١٩٤٧- ١٩٥٧- ١٩٦٥ - ١٩٧٦-١٩٨٨

 

  • ژمارەی‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ لە ساڵی‌ ١٩٤٧ دا بە گوێرەی‌ تۆماری‌ ڕەسمی‌ (٢٣٤٧٥) کەس بووە.

 

  • ساڵی‌ ١٩٥٧ بریتی‌ بووە لە (٤٨٨١٢) کەس.

 

ساڵی‌ ١٩٩٨ شاری‌ سلێمانی‌ بەگوێرەی‌ ساڵنامەی‌ ئەو ساڵە بەم جۆرە بووە :

  • ژمارەی‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ خۆی‌ : (٥٤٨،٧٤٧) کەس .
  • ژمارەی‌ دانیشتوانی‌ سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ : (١،١٢٧،٢٢٦) کەس .

 

  • لە دوایین ئاماری 2016دا  ژمارەی دانیشتوانی ئەم پارێزگایە بە (2،110،000) کەس مەزەندە کراوە.
  • هه‌روه‌ك به‌پێی داتاكانی ئاماری هه‌رێم له‌ ساڵی 2015 دابه‌شبوونی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی به‌گوێره‌ی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

 

 

ئه‌مه‌ش نه‌خشه‌ی دابه‌شبوونی دانیشتوانه‌ به‌پێی قه‌زاكانی پارێزگای سلێمانی: