پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌ وه‌فدی ده‌مپارتی و ده‌به‌په‌ی باكوری كوردستان كرد
2025-03-26 08:36:39    پارێزگای سلێمانی

   د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە و سەرۆکی وەفدی هاوبەشی دەم پارتی و دەبەپەی باکوری کوردستان و

ساڵحا ئایدەنز پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ماردین و بەدران ئۆزتورک هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی و ئەبرۆ گونەی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی دەم پارتی و وەفدی هاوڕێیان.

لە دیدارێکدا وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان کرد بۆ بەشداریکردن و پشتیوانیکردن لە نەورۆزی ئازادی لە ئامەد، دواتر گفتوگۆ لەسەر قۆناغەکانی بانگەوازی ئاشتیی و چارەسەریی و هەماهەنگیی هەمووان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە کرا




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions