پارێزگای سلێمانی

الرئيسية


پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02 06:31:26    پارێزگای سلێمانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای وەبەرهێن و بازرگانان و کەرتی گشتیی دەوڵەتی تورکیا، بە سەرۆکایەتیی بەڕێز محەمەد ساڵح چەلیک، سەرۆکی ژوری پیشەسازیی و بازرگانیی کارسازانی تورکی - عیراقی (تیسیاد) و ئەندامێتی بەڕێزان ⁠فازڵ نەجیب، سەرپەرشتیاری عیراقی ڕێکخراوەکە، ⁠دکتۆر عەلی کاپڵان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکانی دەوڵەت لە مێرسین، ⁠ئەحمەد یەڵماز، ⁠ناسیح ئاکتەپە، ⁠ئەیسون یازچی ئۆغڵو، ⁠ھاکان بورگازلی، ⁠قەدەر کورشات ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەکە، کە گوزارشتیان لە سێکتەرەکانی (وەبەرهێنان، پیشەسازیی، بازرگانیی، تەندروستیی، کشتوکاڵ و دانەوێڵە) دەکرد

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان کرا




Copyright © 2015 slemani.gov.krd all rights reserved. Developed by DOT Vision for IT solutions