بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

هۆكاری ڕاگرتنی پرۆژه‌كه‌ی سلێمانی ئاشكرا ده‌كرێت


پرۆژه‌ی دانای پێوه‌ری ئاوی ماڵان له‌ شاری سلێمانی ڕاده‌گیرێت.

ئه‌ندازیار سه‌ربه‌ست عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی ڕایگه‌یاند: هۆكاری ڕاگرتنی پرۆژه‌ی دانای پێوه‌ری ئاوی سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌مانی پێوه‌ره‌كه‌ له‌ گه‌نجینه‌ی كۆمپانیای جێ به‌ جێ كار.

پرۆژه‌ی دانانی پێوه‌ری میكانیكی بۆ ئاوی ماڵان ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیراوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی هه‌رێم واده‌یه‌ك بۆ كۆمپانیاكان دیاری كرا به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێوه‌ر و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌.

سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی پرۆژه‌كه‌ و كاتی ده‌ستپێكردنی ئه‌ژماركردنی پاره‌ی ئاو به‌ پێ ی سیستمی پێوه‌ری میكانیكی ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه‌ به‌ (تاقیكردنه‌وه‌) تا وه‌كو مانگی ئابی ڕابردوو بۆ دیاری كرابوو، تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون، له‌ دوای ئه‌و به‌رواره‌ش ماوه‌ی دوو ساڵ وه‌ك دوا واده‌ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه‌ دیاری كرا، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت پێش ئه‌و ماوه‌یه‌ پرۆژه‌كه‌ كۆتایی پێ بێت.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ كاتی كۆتایی هاتنی پرۆژه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوی هه‌رێمه‌وه‌ واده‌ی ده‌ستپێكردن به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی ئاو به‌ پێ ی ئه‌و پێوه‌رانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.

جێ باسه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگ كۆمپانیای جێ به‌ جێ كاری پرۆژه‌كه‌ ته‌نها یه‌ك جۆر پێوه‌ری ئاو بۆ ماڵان ده‌به‌ستێت به‌ مه‌رجێك ده‌بێت هاووڵاتیان سه‌رپشك بكرێن له‌ هه‌ڵبژاردنی سێ جۆری پێوه‌ره‌كه‌ ئه‌وانیش (توركی ، ئه‌ڵمانی ، ئیتاڵی) یه‌.

 

وه‌رگیراوه‌: SNN

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17