وێبسایتی پارێزگای سلێمانی وێبسایتێكی حكومییە و تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، بێجگە لەوەش چالاكیی و كاروبارەكانی بەڕێزان پارێزگار و جێگرانی پارێزگار بڵاو دەكاتەوە، لە هەمان كاتدا چالاكییەكانی نوسینگەی هەماهەنگیی هاوبەشی قەیرانەكان بڵاودەكاتەوە و دەیەوێت بە سوودبینین لە تەكنەلۆژیای سەردەم، هاوڵاتیان و خوێنەران بە كاروبار و چالاكییەكان ئاشنا بكات و دەرفەت بڕەخسێنێت بۆ تاكەكانی كۆمەڵ كە لە رێی ئەلیكترۆنییەوە سوود ببینن، بەتایبەت بۆ بواری بەدەستهێنانی زانیاریی.
وێبسایتی پارێزگای سلێمانی چەندین بەشی جیاواز لەخۆ دەگرێت و گرنگییەكی زۆر دەدات بە بوارەكانی رۆشنبیریی و مێژوو، لە هەمان كاتدا لە ناو بەشەكانی وێبسایتەكەداچەند بەشێك هەن كە تایبەتن بەمێژووی شار و خزمەتگوزاریی و زانیاریی گشتی و بڵاوكردنەوەی پرۆژەكان و تەندەرەكان، زانیاریی لەبارەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سنوری پارێزگا بەردەستن، ناوچە گەشتیاریی و شوێنەواریی و هونەریی و وەرزشیی و ئەدەبی و ئایینییەكانیش بەشێكن لە وێبسایتەكە.
هەر لە ناو وێبسیتەكەدا دەتوانرێت سوود لە پەیجەكانی پارێزگای سلێمانی وەربگیرێت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بۆ وەرگرتنی نوێترین زانیاریی و چالاكیی و هەواڵەكان.
بۆ دەستخستنی هەر زانیاریی و بابەتێكی دیكەش كە هاوڵاتی مەبەستی بێت، دەتوانن لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندیمان پێوە بكەن:
info@slemani.gov.krd
هەروەها دەتوانن لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنەكانی (0533183010 - 0533183020) پەیوەندیمان پێوە بكەن بۆ هەر پرسیار و داواكارییەك و دەگەیەنرێتە شوێنی مەبەست.