بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێك دەدات


ڕۆژی سێشەممە ٢٥/ ٢/ ٢٠٢٠ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و پارێزگارەكانی هەرێم و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی پلان و هەنگاو و رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا، كە سەلامەتیی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان لە سەرووی هەموو شتێكەوەیە و هەموو هەوڵێك دەدەن و رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان.
لەوبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا:
• رۆژانە زانیاریی دروست و رێنمایی پێویست لە رێگەی دەزگاكانی راگەیاندنەوە بە رای گشتی بدرێت.
• لە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٦/ ٢/ ٢٠٢٠ لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و قـوتـابخانە وباخچە و پەیمانگە حكومیی و تایبەتییەكانی هەرێمی كوردستان تا رۆژی ١٠/ ٣/ ٢٠٢٠ بكرێتە پشوو، سەبارەت بە زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكانیش لە رۆژی شەممە ٢٩/ ٢/ ٢٠٢٠ تا ١٠/ ٣/ ٢٠٢٠ پشووی فەرمی دەبێت. دواتریش لە ١١ تا ٢٣/ ٣/ ٢٠٢٠ پشووی ساڵانەی بەهار دەبێت و لە رۆژی ٢٤/ ٣/ ٢٠٢٠ پرۆسەی خوێندن دەست پێدەكاتەوە. هەردوو وەزارەتی پەروەردە ‌و خوێندنی باڵاش سەرپشك دەكرێن بۆ قەرەبووكردنەوەی رۆژانی پشوو لە چوارچێوەی ئەمساڵی خوێندندا.
• بڕیاردرا گەشتی ناپێویست لە نێوخۆی هەرێمی كوردستان، یان ئەو گەشتیارانەی لە شارەكانی دیكەی عێراق دێنە هەرێم بۆ ماوەیەكی دیاریكراو سنووردار بكرێت و پشكنینی پێویستیش بۆ هەموو ئەو گەشتیارانە بكرێت كە دێنە ناو سنوورەكانی هەرێمی كوردستان.
• بەهیچ شێوەیەك رێگە بە قۆرخكردن و گرانكردنی شتومەك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نادرێت و رێوشوێنی یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتەبەر. چاوپۆشیش لە پشكنینی پزیشكیی ئەوانەش ناكرێت كە دێنە ناو هەرێمی كوردستانەوە.
• حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات كە گشت پێداویستییەكانی هاووڵاتییان دابین دەكات وجموجۆڵی بازرگانی بەردەوام دەبێت بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان.
• ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد كە پێداویستیی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دابین بكات. پێشنیارەكانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستیش پەسەند كران و هەردوو وەزارەتەكە راسپێردران بۆ جێبەجێكردنیان.
• ئەنجومەنی وەزیران داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات هاوكاریی جێبەجێكردنی پلان و رێنماییەكانی دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەت بن و رێنماییەكانی خۆپارێزییش لەبەرچاو بگرن و جێبەجێی بكەن.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09