بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد


لە هۆڵی ڕەوانشاد شەریف پاشای خەنداندا، لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، دۆکۆمێنتی فەرمیی وەفاتنامەی ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان لە تۆماری فەرمیی شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیامان؛ بە هەردوو زمانی ئیتاڵیی و کوردیی کە لەلایەن بەڕێز دکتۆر جاسم خۆشناوەوە ئامادەکراوە؛ جێگیر کرد

کە یەکێکە لە بەخششەکانی حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد، کە لەلایەن بەڕێزان دکتۆر جاسم تۆفیق خۆشناو مامۆستای زانکۆ لە ئیتاڵیا، حەمید ئەبوبەکر بەدرخان بەرپرسی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی ڕۆژنامەوانیی و کلتور و، فەیسەڵ خۆشناو سەرۆکی ڕێکخراوی دیاکۆ؛ بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری شاری کەتەنزارۆ پرۆفیسۆر نیکۆڵا فیۆریتا؛ سەرپەرشتیی دەکراو پارێزگاری سلێمانی یەکێک بوو لە پشتیوانەکانی فێستیڤاڵەکە

دوای ئەوەی بەڕێزان وەفدی پارێزگای سلێمانی و کوردستان بۆ حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا؛ بەڕێزان (مامۆستا حەسەن یاسین، پ.د.هێرش ڕەسوڵ موراد، پ.د.ئیبراهیم سەعید زمناکۆ و هونەرمەند زاهیر سدیق)، بەمەبەستی پێشکەشکردنی سوپاسنامە و بڕوانامەی فێستیڤاڵەکە بە پارێزگاری سلێمانی وەک پشتیوانێکی سەرەکیی فێستیڤاڵەکە، سەردانی پارێزگاری سلێمانییان کردبوو

لە دیدارەکەدا، پەیامی بەڕێزان سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە و پێشنیازەکانی فێستیڤاڵەکەیان گەیاندە پارێزگاری سلێمانی، کە بەسوپاسەوە پارێزگاری کەتەنزارۆ لەسەر پێشنیازی بەڕێزان پ.د.هێرش ڕەسوڵ و دکتۆر جاسم خۆشناو، ئامادەیی هاوتایی و دەستەخوشکی بۆ پارێزگاری سلێمانی دەربڕیوەو، پارێزگاری سلێمانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێز دکتۆر جاسم خۆشناودا کاری پێویستی لەسەردەکەن.

بەسوپاسەوە لەڕێی پێشکەشکردن و خستنەڕووی دۆکۆمێنتە فەرمییە مێژووییە یاساییەکانەوە ئەوە سەلمێنراوە کە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان لە شاری کەتەنزارۆداو لەم جێگایەی ئێستایدا بەخاکسپێردراوە لە (٢٢/ ١٢/ ١٩٥١)دا کۆچی دوایی کردووە

بەڕێز پ.د.ئیبراهیم سەعید زمناکۆ پێشنیازی ئەوەی کردووە، کە ڕۆژی کۆچی دوایی ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان لە ٢٢ی کانوونی یەکەمدا بکرێتە ڕۆژی دبلۆماسیی کوردیی

پارێزگاری سلێمانی پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ هەموو بەشداریی و دەستپێشخەریی و پێشنیازە شایستەکان

دووپاتکردەوەو بەنوسراوی فەرمیی ئەم پێشنیازەی پێشکەش بە بەڕێزان بەرپرس و جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24