
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان د. جەمیلە الراعبي نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە عێراق و د. چیمەن ئاکرەيی بەرپرسی تەندروستی گشتی و ھەماھەنگی لە ڕێکخراوی تەندروستی جيهانی لە ھەرێمی کوردستان و د. عەليا محەمەد بەرپرسی تەندروستی گشتی (هۆشياری و دياريکەرەکانی تەندروستی) لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە عێراق و د.سەباح نەسرەدین هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لەیلا عومەر عەلی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و تابان جەبار ساڵح بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون لە پارێزگای سلێمانی و د. ڕزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاک و پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان و بەتایبەتیی ئاوی تانجەرۆ و دامەزراندنی پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی بنجیی و ناوەندیی و سەرەکیی سلێمانی کرد
لە کۆبوونەوەکەدا ڕێنمایی پێویست دیاریکران و فەرمانگەکان ڕاسپێردران، کە ڕێکاری کرداریی پێویست بگرنەبەر. کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر هەوڵەکانی بەڕێز وەزیری ژینگەی عیراقی فیدراڵ و ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و پارێزگای سلێمانی و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بۆ هەمان مەبەست کرایەوە






