بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لوللوییە‌كان



لوللوییە‌كان یە‌كێك لە‌ گە‌لانی كۆنی دانیشتووی كوردستان و بە‌تایبە‌ت ئە‌و ناوچانە‌ن كە‌ ئە‌مرۆ ئێمە‌ پێیان دە‌ڵین پارێزگای سلێمانی و بە‌ بە‌بۆچوونی زۆربە‌ی مێژوونووسان ئە‌م گە‌لە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ پێكهێنە‌رە‌كانی  گە‌لی كوردی ئە‌مرۆ.


ناوی‌ ئە‌م گە‌لە‌و ناوی‌ وڵاتە‌كە‌یان بە‌چە‌ند شێوە‌یە‌كی‌ جیاواز لە‌سە‌رچاوە ‌مێخیە‌كاندا نوسراوه، زیاتر(lulubuna_lullume_lulubum)ن لە‌پاشماوە‌كانی گوندی ‌شمشارە‌ی بە‌ ناوبانگ ناوی ئەم گەلە‌  بە‌شێوە‌یە‌ی‌(lullu(um))هاتووە‌. نیشتیمانى لوللوییە‌كان بە‌گشتی‌ ناوچە‌ی‌ ئێستای‌ سلێمانی‌ بووە‌.ناوە‌ندی دە‌سە‌ڵاتداری و شارستانییە‌تی ئە‌م گە‌لە‌ ناوچە‌ی شارە‌زوری ئێستا بووە‌. ‌ناوی‌ لوللویی‌ لە‌دە‌قە‌كانی‌ هە‌زارە‌ی‌ دووە‌می‌ پ.زدا بەواتاى‌ (بیانی‌ وچیایی‌)شی‌ هاتووە.
شوێنی‌ لوللوییە‌كان:نیشتمانی‌ لوللویە‌كان لە‌دە‌شتی‌ شارە‌زوورو دە‌وروبە‌ری‌ بووە. لەرێگەى‌ دە‌قە‌كانی‌ ئە‌راپخاوە‌ دە‌زانین كە‌لوللوییەكان نزیكترین دراوسێی‌ ئە‌راپخابووە‌،لە‌ڕۆژهە‌ڵاتە‌وە‌ هە‌ر وە‌ك لە‌جوگرافیاكە‌ی‌ سارگۆنیشدا هاتووە‌و دە‌ڵێت:كە‌وتوە‌تە ‌نێوان ئورناurnaوسینوsinuە‌وە‌ ئە‌م ناوە‌ی‌ دواییان لە‌م ڕۆژە‌ی‌ ئێستادا هیچ شتێكی‌ لە‌بارە‌وە‌ نازانین وڵاتی‌ لوللویی‌ لە‌ڕۆژهە‌ڵاتە‌وە‌ بە‌ڕادە‌یە‌كی‌ نزیك لە‌گومانبە‌دە‌ر تا ناوچە‌كانی‌ دە‌وروپشتی‌ مە‌ریوان یان هە‌ندێك بە‌شی‌ باشووری‌ دە‌ریاچە‌ی‌ ورمێ‌ دە‌كشا.ئە‌م ڕاستیە‌ لە‌ناوە‌ڕۆكی‌ نوسینە‌كە‌ی‌ شە‌لمانسە‌ری‌ سێیە‌می‌(858_824پ.ز)ی‌ پادشای‌ ئاشوورە‌وە‌ هە‌ڵهێنجراوە‌ كە‌لە‌باسی‌ لە‌شكركێشیە‌كە‌ی‌ بۆ سە‌ر لوللوییە‌كان لە‌855پ.زداباسی‌ دە‌ریای‌ زاموای‌ ناوە‌وە ‌دە‌كات وئە‌م دە‌ریاچە‌یە‌ هە‌ندێك بە‌ دە‌ریاچە‌ی‌ ورمێ‌ ی‌ دە‌زانن وهە‌ندێكی‌ تریش بە‌دە‌ریاچە‌ی‌ زرێباری‌ نزیك مە‌ریوان.
 نە‌خشی‌ هە‌ڵكە‌نراوی‌ ئانوبانینی‌ پادشای‌ لوللوییە‌كان لە‌قە‌دشاخێكی‌ سە‌رپولی‌ زە‌هاو واى كردووە ‌زۆر لە‌توێژە‌ران بێنە‌سە‌ر ئە‌و باوە‌ڕە‌ی‌ كە‌وڵاتی‌ لوللوییە‌كان تائە‌م شوێنە‌ی‌ سە‌ر رووباری‌ ئە‌ڵوە‌ند لە‌باشوورە‌وە‌ درێژبووبێتە‌وە‌، ئیتر لە‌ئە‌نجامی‌ سە‌ركە‌وتنی‌ سە‌ربازی‌ لوللوییە‌كان یان كۆچ وڕە‌وی‌ ئاشتیانە‌یان.بە‌ڵام بوونی‌ ئە‌م نە‌خشە‌یە‌ لە‌م شوێنە‌دا ناكرێت بە‌بە‌ڵگە‌ی‌ درێژبونە‌وە‌ی‌ دیمۆگرافیانە ‌بژمێردرێت چونكە ‌هە‌روە‌ك زانراوە‌ زۆرجار لە‌ مێژووی‌ كۆندا رووی‌ داوە ‌كە ‌پادشا یان دە‌سە‌ڵاتدارانی‌ سە‌ركە‌وتوو براوە‌ میلی‌ سە‌ركە‌وتنیان لە‌ وڵاتانی‌ بێگانە‌ چە‌قاندووە‌و نە‌خشی‌ یادگارانە‌یان بۆسە‌ركە‌وتنە‌كانیان تێداهە‌ڵكە‌ندون ئە‌م نە‌خشە‌ش دە‌شێت یە‌كێك بێت لە‌وانە‌ و لە‌هە‌مان كاتیشدادە‌شێت لە‌وانە‌ش نە‌بێت.چونكە‌بۆ وڵاتانی‌ لوللویو ناڕە‌حە‌ت نە‌بووە‌ پە‌لی‌ دە‌سە‌ڵاتی‌ بۆئە‌م شوێنە ‌بكێشێت.بە‌تایبە‌ت ئە‌گە‌ر مە‌وداكە‌ی‌ وڵاتی‌ لوللو بهێنینە‌وە ‌یاد كە‌جوگرافیاكە‌ی‌ سارگۆن بۆمانی‌ تۆماركردووە‌كە‌لە‌ سە‌رچاوە‌كانی‌ سیروان وزێی‌ خوارووە‌وە ‌دە‌كشان تادە‌گاتە ‌دە‌ریاچە‌ی‌ ورمێ‌ لە‌وشوێنە‌ی‌ كە‌باوەر وایە‌ نە‌وە‌كانی‌ لوللوییە‌كان بووبێت كە‌لە‌سە‌رە‌تای‌ هە‌زارە‌ی‌ یە‌كە‌می‌ پ.زدادە‌وڵە‌تی‌ (ماننا)یان بنیات ناوە‌ كە‌واپێ‌ دە‌چێ‌ كە‌ ماننا كرۆكی‌ وڵاتی‌ لوللویوبێت.ولآتى زامواش بە‌هە‌موو لێكدانە‌وە‌و بۆچونێك هە‌رهە‌مان دە‌شتی‌ شارە‌زووربووە‌، بە‌شی‌ هە‌رە‌زۆری‌ شاروئاوە‌دانی‌ وچە‌قە‌شارستانیە‌كانی‌ لوللویی‌ تێدابووە‌ كە‌ناوە‌كانیان لە‌ساڵنامە‌و نوسینە‌كانی‌ ئاشورناسرپال وجێنشینە‌كانی‌ دوایداهاتوون كە‌تیایاندا باسی‌ شە‌ڕوشۆڕ ولە‌شكركێشیە‌كانیان لە‌زاموادە‌كە‌ن جێگای‌ سە‌رنج و گرنگی‌ پێدانە‌ كە ‌لە‌م نوسینانە‌دا باس لە‌دابە‌شكردنی‌ ناوە‌كی‌ وڵاتی‌ زامواكراوە‌، وە‌ك (زامواzamua ،مازامواmazamua،زامواشابیتای‌zamuasabitani).

 

له‌به‌رگیراوه‌ی  نه‌خشته‌ هه‌ڵكۆڵراوه‌كه‌ی ئانۆبانیی پادشای لوللوییه‌كان له‌ زه‌هاو

 


هە‌ندێك لە‌دیاردە‌ جیاكە‌رە‌وە‌كانی‌ زمانە‌كە‌یان: یە‌كێك لە‌م جیاكە‌رە‌وانە‌ پاشگری‌ni_یە‌ لە‌ناوە‌ كە‌سیە‌كاندا وە‌ك ناوی‌ ئانۆبانینی‌ ساتوی‌ ئە‌و پادشا لوللو‌ی‌ نە‌رام سین بە‌سە‌ریدا سە‌ركە‌وتن (سابینی‌)فە‌رمانڕە‌وای‌ شاری‌ كیسیرتوی‌ زامویی‌ ولە‌وانە‌یە‌ بتوانین(تاردوننی‌)خاوە‌نی‌ نە‌خشە‌ هە‌ڵكە‌نراوە‌كە‌ی‌ دە‌ربە‌ندی‌ بێلوولە ‌لە‌گە‌ڵیاندا ڕیزبكە‌ین بە‌ڵام ناوی‌ هاوسە‌رە‌كە‌ی‌ ئانوبانینی‌ كە‌لە‌ئە‌فسانە‌كە‌ی‌ پادشای‌ كوپادابە‌مێلیلی‌ هاتووە‌.ناوێكی‌ نمونە‌ی‌ یە‌ لە‌جۆری‌ ناوە‌بڕگە‌ دووبارە‌كانی‌ گاسورناوی‌ ئیماشكوشای‌ شاهانشا لوللوییە‌كە‌ش كە ‌ئاماژە‌ی‌ بۆكرا زیاترلە‌ ناوێكی‌ كاشی‌ یان گوتی‌ دە‌چێت وە‌ك لە‌وە‌ی‌ لە‌لوللویی‌ بچێت پاشگری‌si_لە‌ناوە‌كە‌سی‌ وجوگرافیە‌كاندازۆردووبارە‌دە‌بێتە‌وە‌.(si،ri_n,(a))وئامرازی‌ كۆpیانbلێرە‌دادووبارە‌نوسینە‌وە‌ی‌ نمونە‌كانی‌ كە‌سپایزە‌ر هێناونێتیە‌وە ‌لە‌وانە‌یە‌ بە‌سودبێت.چیا (az_iru)،زنجیرە‌چیا(kull_ir)،ڕووبار(ed_ir)،شار(ba_ri)،چیا(la_ra)،دە‌ربە‌ند (asm_ar)،قە‌ڵا(buna_si)وڵات(alm_an)،چیا(nis_pi)چیا لە‌سە‌ردە‌می‌ سارگۆنی‌ ئاشوورییە‌وە‌sum_biوا دیارە ‌بە‌لایە‌نی‌ كە‌مە‌وە‌یە‌ك لە‌دیالێكتە‌كانی‌ تری‌ زمانی‌ لوللویی‌ هە‌بووە‌ چونكە ‌ساڵنامە‌كانی‌ ئاشوورناسیرپاڵی‌ دووە‌مدا داهاتووە‌ كە‌كاتێك لە‌شاری‌ زامری‌ بووە‌ لە‌زاموا باج وسە‌رانە‌ی‌ وڵاتی‌ سیپیرمێنا كە‌بە‌شێكی‌ زاموابووە‌.
وشە‌ی‌ لوللویی‌ كە‌(یانزوianzu)چە‌ندساڵ لە‌مە‌وبە‌ر لە‌لایە‌ن دیكانۆفە‌وە‌ پێشنیار كرا بە‌وە‌ی‌ واتای‌ (پادشا)دە‌گە‌یە‌نێت


جل وبە‌رگی‌ لوللوییە‌كان: جل وبە‌رگی‌ لوللویی‌ تاڕادە‌یە‌ك وە‌ك هی‌ مادوكاسییە‌كان بووە‌.وە‌ك لە‌لە‌وحە‌ی‌ ئانوبانینی‌ ونوسراوی‌ نە‌رام سین دە‌ردە‌كە‌وێ‌ جل وبە‌رگیان بریتی‌ بووە ‌لە‌بە‌رگێكی‌ سوكە‌ڵە‌و داوێنی‌ ڕیشوداروپێستێكی‌ بە‌ڵە‌كیشیان بە‌سە‌رشانی‌ خۆیاندا داوە‌.لوللوییە‌كان ڕیشی‌ كۆرپە‌وقژی‌ درێژو هۆنراوە‌یان هە‌بووە‌.دواى ‌مادە‌كان وپارسە‌كان لاسایی‌ ئە‌وانیان كردۆتە‌وە‌
خە‌لكی‌ لوللوى :وە‌ك دە‌ردە‌كە‌وێ‌ لوللوییە‌كان لە‌كۆمە‌ڵگایە‌كی‌ هۆزایە‌تیدا ژیاون وشانشین ومیرنشینیان پێك هێناوە‌.ڕە‌نگە ‌پادشاكانیان ومیرە‌كانیان سە‌رۆك خێڵ وهۆزە‌كان بووبێت كە‌لە‌كاتی‌ شاڵاو مە‌ترسی‌ دە‌رە‌كیدا یە‌كیان گرتووە‌و لە‌كاتی‌ تریشدا ناحە‌زوڕكە‌بە‌ری‌ یە‌ك بوون لە‌نامە‌كانی‌ شمشارە‌دا پادشاكانی‌ لوللومان بە‌رچاودە‌كە‌وێ‌ ولە‌ساڵنامە‌كانی‌ ئاشورناسیرپاڵ یشدا باسی‌ چە‌ندین پادشا ومیری‌ لوللویمان بە‌رچاودە‌كە‌وێت وناوە‌كانیان دە‌بینین. دە‌قێكی‌ مێژووی‌ ئە‌فسانە‌ی‌ لە‌بوغازكۆی‌ دۆزراوە‌تە‌وە‌.ئە‌گە‌ر بتوانین پشتی‌ پێ‌ ببە‌ستین ئە‌والوللوییە‌كان جارێك لە‌جاران شاهان شایە‌كیان هە‌بووە‌ ناوی‌ ئیماشكو(ش)بوو هاوشانی‌ پادشایانی‌ ئیلام بووە‌.لە‌زۆرنوسینی‌ ئە‌دە‌بی‌ دا لوللوییە‌كانیش وە‌ك گوتیە‌كان بە‌دوژمنكاروچیانشینی‌ شە‌ڕە‌نگێزی‌ خاوە‌ن هێزى لە‌سروشتبە‌دە‌ر باسكراون هە‌روە‌ك لە‌ئە‌فسانە‌ی‌ نە‌رام-سین وداستانی‌ ئیردوائیپوم دادە‌بینرێت.


خاكی‌ لوللوییە‌كان: پرۆفیسۆرسپایزە‌ر نوسیویە‌تی‌:بریتی‌ بووە ‌لە‌بە‌شێكی‌ زۆر لە‌چیاو بە‌رزایە‌كانی‌ سە‌رووی‌ دیالە‌ تا دە‌گاتە‌وە‌ دە‌ریاچە‌ی‌ ورمێ‌ وسە‌رە‌وە‌تر بە‌رە‌و باكوری‌ ڕۆژئاوا چونكە‌ جە‌ختی‌ لە‌ سە‌ركراوە‌ لە‌لایە‌ن تاقمێك ڕا و ڕوانگە‌وە‌ هە‌روە‌ها بە‌ڵگە‌كانی‌ سە‌ردە‌می‌ سارگۆن و نە‌رام سین و ئەكادیش دان بە‌وە‌دادە‌نێن ودە‌ڵێن خاكی‌ لوللو لەگەلأ كاسای‌ و ئورانا هاوسنوربووە‌. ئە‌و مە‌ڵبە‌ندە‌ بە‌پێی‌ لە‌وحە‌ی‌ (ئانوبانینی‌)خاكی‌ لوللۆ و گوتی‌ لە‌2800پ.ز بریتی‌ بوە ‌لە‌ناوچە‌ی‌ زە‌هاو(حە‌لوان) شارە‌زوور و سلێمانی‌ وهە‌روە‌ها بە‌شێك ‌لە‌سووریە‌. بە‌ڵام هیچ نیشانە‌یە‌ك لە‌كاتی‌ هاتنیان بۆئە‌م مە‌ڵبە‌ندە ‌بە‌دە‌ستە‌وە‌نی‌ یە‌.ئە‌وە‌ش خۆی‌ بە‌ڵگە‌یە‌كی‌ بە‌هێزە‌ كە‌ئە‌وانە‌ هەر ‌ لە‌بنە‌ڕە‌تداخە‌ڵكی‌ ئە‌م شوێنە‌بوون.(شێخ محمد مە‌ردۆخ)شوێنی‌ لوللوییە‌كان بە‌(لیلۆبۆ)دە‌نوسێ‌ كە ‌لە‌نێوان كرماشانی‌ ئێستاو بغدادابووە‌, بە‌ڵام بە‌(لیلۆم)ناوبانگی‌ دە‌ركردبوو.سپایزە‌ر شاری‌(ئاركە‌دی‌)بە‌ ناوە‌ندی‌ وڵاتی‌ لوللو دە‌زانێ‌ ودە‌ڵێ‌(زیمیری‌ یازاموا)نێوێكە ‌كە‌ بە‌خاكی‌ لوللوییە‌كانیان گوتووە‌.


حكومە‌تی‌ لوللوییە‌كان: بە‌گوێرە‌ی‌ سە‌ردە‌می‌(سارگۆن و نە‌رامسین)ی‌ ئەكاد دە‌بێ‌ ئە‌م حكومە‌تە‌ لە‌گە‌ڵ ئاراپخاو وڵاتی‌ كاسای‌ دا هاوسنوربێ‌.كە‌وابوو ئە‌بێ‌ لیوای‌ سلێمانی‌ ئیستاو ناحیە‌ی‌ هۆرێن_شێخان و(قۆراتو) ناوچە‌ی‌(زە‌هاو_هاڵمان)وڵاتی‌ لوللویی‌ كۆن بووبێ‌. نە‌تە‌وە‌ی‌ لوللو لە‌گە‌ڵ بە‌شێكی‌ گۆتی‌ دا حكومە‌تێكی‌ سە‌ربە‌خۆبوو.مە‌ركە‌زە‌كە‌شی‌ بە‌گوێرە‌ی‌ عە‌ینی‌ موئە‌ریخ (زیمیری‌)و بە‌گوێرە‌ی‌ پرۆفیسۆر سپایزە‌ر(ئاراكدی‌)بووە‌.عە‌ینی‌ موئە‌ریخ دە‌ڵێ‌: ئانوبانینی‌ قە‌ڕاڵی‌ لوللوو ڵاتی‌ (هاڵمان_ئە‌رمان)ی‌ زە‌وتكردووە‌.كە‌ئە‌مە‌ش سە‌دە‌ی‌ 28پ.م ئە‌كا.میستە‌ر هۆڵ(تاریخی‌ قە‌دیمی‌ شە‌رقی‌ قە‌ریب)لە‌دوای‌ ئانوبانینی‌ (لاسیراب)ناوێك بە‌قە‌راڵی‌ لۆللو ئە‌نوێنێ‌ و ئە‌بێ‌ لە‌دە‌ورە‌ی‌ ئە‌م قە‌ڕاڵە‌دا(سارغۆن)ی‌ ئە‌كە‌د هاتبێتە‌ سە‌ر وڵاتی‌ لۆللو.ئە‌م حكومە‌تی‌ لۆللۆیە‌ تادە‌وری‌ شلماناسە‌ری‌ سێیە‌می‌ قە‌ڕاڵی‌ ئاشوریش دە‌وامی‌ كردووە‌و لە‌كۆتایدالە‌828پ,زلە‌لایە‌ن لە‌شكری‌ ئاشورییە‌وە‌ داگیركراوە‌.
مە‌دە‌نیە‌تی‌ لوللوییە‌كان: وە‌ها دە‌رئە‌كە‌وێ‌ كە‌لوللوییە‌كان ئە‌قوامی‌ كێوی‌ نە‌بوون، بە‌ڵكو لە‌ مە‌دە‌نیە‌تا حاڵی‌ ئە‌وكاتە‌ پێش كە‌وتووبوون بە‌هە‌زاران ساڵ لە‌پ.زحوكمیان هە‌بووە‌ لە‌وڵاتی‌ خۆیانا سە‌ربە‌خۆی‌ خۆیان پاراستووە‌و كە‌م و زۆر ئیدارە‌ی‌ حكومە‌تی‌ مە‌دە‌نی‌ و عە‌شایە‌رییان هە‌بووە‌.چونكە‌ وڵاتە‌كە‌یان ئاوا دە‌وڵە‌مە‌ندبووە‌. پاشاكانی‌ ئاشور شاهیدی‌ مە‌دە‌نیە‌تی‌ ئە‌مانە‌. ئاشورناسرپاڵ ی‌ پادشای‌ ئاشور بۆ ئە‌وە‌ی‌ ئاشۆری ‌نوێ‌ ئاوەدان بكاتە‌وە‌، بە‌كۆمە‌ڵ وە‌ستاو سە‌نعە‌ت كاری‌ لوللۆكانی‌ بردووە‌، جگە‌لە‌مە ‌بوونی‌ ئە‌و هە‌موو قە‌ڵاوشاری‌ لوللویە ‌كە‌پادشاكانی‌ ئاشو رباسیان كردووە‌.بە‌ڵگە‌یە‌كی‌ ئاشكرایە‌ ئە‌مانە‌ میللە‌تێكی‌ مە‌دە‌نی‌ بوونە‌.

میلی سه‌ركه‌وتنی نه‌رامسین به‌سه‌ر لوللوییه‌كاندا

 


لە‌ڕووی‌ ئاینیە‌وە‌:خواوە‌ندە‌كانی‌ لوللو زۆربوون ساڵنامە‌كانی‌ پادشایانی‌ ئاشور وە‌ك تیگلات پیلێبە‌ری‌ یە‌كە‌م(1115_1077پ.ز)كە‌تێیدا دە‌ڵێت: بتی‌ 25خواوە‌ندی‌ لوللویی‌ بە‌تاڵان بردووە‌و ئاشورناسیرپاڵ كە‌باسی‌ بە‌تاڵان بردنی‌ گایە‌كی‌ كێوی‌ مسینی‌ (پیرۆز)ی‌ كردووە‌ بە‌ڵگە‌ی‌ ئە‌م وتە‌یە‌‌. ئانوبانینی‌ پاشای‌ لوللو لە‌نوسینە ‌شاهانە‌كە‌یدا لە‌سە‌رپوڵی‌ زە‌هاو ناوی‌ هە‌ندێك لە‌و خواوە‌ندانە‌ی‌ ڕیزكردوون كە‌پە‌رە‌ستوونی‌ ئە‌وانیش (ئانو،ئە‌نتوم،ئینلیل،ئە‌دە‌د،عیشتار، سین،شە‌مە‌ش)وە‌چە‌ندین ناوی‌ تر كە‌یان بە‌تە‌واوی‌ شكاون یان سڕاونە‌تە‌وە‌ كە ‌ناخوێندرێتە‌وە‌ لە‌ هە‌مووی‌ گرنگتر ناوبردنی‌ خواوە‌ند(نیسبا)ی ‌گە‌ورە‌ی‌ خواوە‌ندانی‌ شانشینی‌ شیموروم كە‌لە‌ دە‌قی‌ دووە‌می‌ نوسینە‌كە‌یدا ناوی‌ هاتووە‌، هە‌رچە‌ندە ‌زۆر لە‌بۆچوونە‌كان باس لە‌وە‌دە‌كە‌ن كە‌ئە‌م نوسینە‌یان هی‌(ئیددین)بووبێت نە‌ك(ئانوبانینی‌)پادشای‌ لوللویوم.


لایە‌نی‌ كۆمە‌ڵایە‌تی‌: ژیانی‌ لوللوییە‌كان لە‌ڕووی‌ ئابوریە‌وە‌ هە‌ر ئە‌وە‌ندە‌ زانراوە ‌كە‌كشتوكاڵیان زانیوە‌و برە‌ویان پێداوە‌و ئاژە‌ڵداری‌ وبازرگانی‌ كۆیلە‌و شمە‌كی‌ ناوماڵیان كردووە‌.تە‌نانە‌ت ناوچە‌كانیان لە‌باشترین بازاڕە‌كانی‌ ئە‌و سە‌ردە‌مە‌بوو. و نە‌ریت وئایینی‌ ئە‌كە‌دیە‌كانیان لە‌ژیانی‌ ڕۆژانە‌یاندا بە‌كارهێناوە‌.دیارە ‌ئە‌وە‌ش سە‌رباری‌ زمانی‌ خۆیان وپە‌رستنی‌ خودای‌ خۆركە ‌گە‌ورە‌ترین پە‌رستراوی‌ ئە‌وان بووە ‌بۆنموونە‌:ئانوبانینی‌ كە‌ پادشایە‌كی‌ ئە‌وان بووە‌ لە‌زمانی‌ ئە‌كە‌دیدا بە‌خوای‌ ئاسمان هاتووە‌و ناوی‌ خودای‌ خۆری‌ ئە‌وان بووە‌.وە‌دە‌ردە‌كە‌ێت پۆشاكیان پێستە‌ی‌ ئاژە‌ڵ بووە‌و زۆرپێدە‌چێت پێستە‌ی‌ مە‌ڕبووبێت كڵاوی‌ كلك درێژیان لە‌سە‌ردابووە‌و چە‌ك وڕم وتیروكە‌وان هە‌یە‌ , دوریش نیە ‌ئە‌و دیلانە‌ی‌ لە‌سە‌رمیلی‌ سە‌ركە‌وتنی‌ تری‌ پادشایانی‌ ئە‌كە‌ددانە‌ خشكراون وپرچی‌ درێژیان هە‌یە ‌لوللویی‌ بووبێت. لوللوییە‌كان بە‌گشتی‌ جوتیاربوون هە‌روە‌ك لە‌نامە‌كانی‌ شمشارە‌ دە‌ردە‌كە‌وێ‌ دانە‌وێڵە‌یان دە‌چاندو دە‌فرۆشت، هە‌روە‌ها وڵاتی‌ لوللو سە‌رچاوە‌یە‌كی‌ گرنگی‌ كۆیلە‌بوو كۆیلە‌كانی‌ لە‌ئە‌راپخا بە‌هایە‌كی‌ بە‌رزیان هە‌بوو.

***بۆ ئەم نووسینە سود لە وتارێكى وێب سایتى مێژووى كورد وەرگیراوە.
 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان