بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

گۆتییه‌كان


 

یه‌كێكی تر له‌گه‌لانی كۆنی نیشته‌جێی كوردستان و به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی سلێمانی گۆتییه‌كان بوون، ئه‌و گه‌له‌ی سه‌رده‌مێك فه‌رمانره‌وای نه‌ك ته‌نیا ناوچه‌كانی خۆیان به‌ڵكو میسۆپۆتانیاش بوون.

گۆتییەکان (كه‌ له‌هه‌ندێك ده‌قی كۆندا به‌شێوه‌ی گۆتی، گوتوم، گۆتیوم دێت) خەڵکێک بوون لە لە ناوچەکانی نێوان ھەردوو زێی سیروان و زێی بچووکی ئێستا نیشتەجێبوون، گۆتییەکان کەوتوونەتە باشوور و خۆرئاوای لۆلۆییەکان. شاری "ئارابخا"، کەرکووکی ئێستا، پایتەختیان بووە و بەدەشتی گەرمیانی ئێستادا بلاَوبوونەتەوە. لە لایەن نەتەوەکانی ترەوە گۆتییەکان بەخەڵکانێکی شەڕکەر و چاونەترس ناسراون، کەسی باڵا بەرز، چوارشانەو سپی ڕەنگ بوون. سارگۆنی ئەکەدی (٢٣٣٤-٢٢٧٩پ.ز) بە(کوتی) کە مانای "ناوچەی بەرز" بووە، ناوی ھێناون. نووسینی مسماری و زمانی ئەکەدییان بەکارھێناوە. لە ڕووی ئایینیشەوە خواوەندی "ئارابخا"یان پەرستووە، ھەروەھا یەکێک لە خواوەندەکانی تریان ناوی "ئەبوو بلاب" بووە. جێگای ئاماژەیە کە گۆتییەکان یەکەم نەتەوە بوون کە دیلی شەڕیان کردۆتە کۆیلە، ھەروەھا ژن لە ناو گۆتییەکاندا سەرکردەی سوپا بووە، چونکە لە کاتی دەسەلاَتی گۆتییەکاندا سەردەمی ژن سالاری

نوسراوێكی كۆنی مێژووی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پاشاكانی وڵاتی میسۆپۆتانیا كه‌ ناوی لیستی سومه‌ریی پادشایان لێنراوه‌و له‌و لیسته‌دا ناوی پاشا گۆتییه‌كان هه‌یه‌.به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ كۆنه‌ گۆتییه‌كان بۆ ماوه‌ی 91 ساڵ حوكمرانی وڵاتی میسۆپۆتانیان كردووه‌.

وێنه‌: لیستی پاشایانی سۆمه‌ر

هه‌ندێك له‌ پاشا گۆتییه‌كان:

ئەننا تووم

(٣١٤٦-.....پ.ز) یەکەم پاشای گۆتییەکان بووە، ئەو پاشایە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی خۆیدا شەڕی لەگەڵ ئیلامییەکانی خۆرھەلاَتی ولاَتەکەیدا کردووە، ھەروەھا(لوگال زاکیس٢٩٠٠پ.ز)پاشایەکی تری گۆتییەکان بووە. یەکێکیتر لە پاشاکان ناوی( لاسیراب) بووەو ھاوسەردەمی (سارگۆنی ئەکەدی٢٣٣٤-٢٢٧٩پ.ز) بووە. ئەو پاشایە بەردێکی نووسراوی بە زمان و خەتی ئەکەدی بە یادگاری بەجێھێشتووە.

 

سار لیگاب

(٢٢٢٣-٢٢١٨پ.ز) لە کاتی فەرمانڕەواییەکەیدا داوای لە ھەردوو خواوەندی(ئیشتار و سین)کردوە بۆ ئەوەی لە شەڕەکانیدا بەسەر دوژمنەکانیدا سەربکەوێت.

 

ئیریدو پزێر

(٢٢١٨-٢١٩٨پ.ز) یەکێکە لە پاشا بوێرو چاونەترسەکانی گۆتی، چونکە کاتێک بووە بەفەرمانڕەوا، لە بەرامبەر ھێرش و پەلامارەکانی نارامسین (٢٢٥٤-٢٢١٨پ.ز)ی پاشای ئەکەدی بۆ سەر ولاَتەکەیان وەستاوەتەوە. لە ئەنجامدا ھێرشێکی گەورەی کردۆتە سەر ولاتی ئەکەد و لە شەڕێکدا بەسەر سوپاکەیاندا سەرکەوتووە. دوای کوشتنی نارامسین زوربەی ولاتی ئەکەدی خستۆتە ژێر دەسەلاَتی خۆیەوە. ئەو سەرکەوتنەش بەھۆی ئەو سەربازە گۆتییانەوە بووە کە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی نارامسیندا لە ناو سوپای ئەکەدییدا خزمەتیانکردوە. ھەربۆیە ھاوسۆزی و خزمایەتی سەربازەکان بووەتە ھاوکارو پاڵپشتێکی بەھێز بۆ سوپای گۆتی وەک تۆڵە کردنەوە لە ھێرشەکانی پێشتری ئەکەدی. ھەر لە سەردەمی ئەو پاشایەداو لە دەورووبەری ساڵی (٢٢٠١پ.ز) بڕیاریداوە دەسەلاَت لە ژنەوە بگوازرێتەوە بۆ پیاو.

 

ئیلۆ لوومیش

(٢١٩٨-٢١٩٢پ.ز) دوای ئەوەی بووە بە پاشای گۆتییەکان، مردنی شار کلی شاری (٢٢١٨-٢١٩٨پ.ز) کوڕی نارامسینی کردۆتە دەرفەت بۆ داگیرکردنی سەرتاسەری ولاتی ئەکەدییەکان. لەو کاتەدا گۆتییەکان جگە لە نیپووری شاری پیرۆزی ئایینی لە باشووری ولاَت، بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە زوربەی پەرستگاو پەیکەری خواوەندەکانی دانیشتوانی ئەکەدییان وێرانکردوەو گەنجینەکانیشیان بەتالاَن بردوە.

 

سەرئەنجام ئیمپڕاتۆریە گەورەو فراوانەکەی ئەوکاتەی ئەکەدی بەھۆی چەند ھێرشێکی وێرانکەری گۆتییەکانەوە ڕووخاوەوە. دواتر گۆتییەکان شاری بابلیان کردۆتە پایتەختی دەسەلاَتەکەیان. گۆتییەکان لە ئەرکی بەڕێوەبردنی ولاَتدا سیستمی ھەڵبژاردنێکی دیموکراسیانەیان پەیڕەو کردوە بۆ دیاریکردنی پاشای ولاَت، ھەر بۆیە ڕاپرسیان ئەنجامداوە. ئەوەش بە یەکەمین سیستمی فەرمانڕەوایی دادەنرێت لە مێژووی میسۆپۆتامیادا. بە گوێرەی لیستێک کە لە پاشماوەکانی شاری نیپووردا دۆزراوەتەوە، دوای داگیرکردنی ولاَتەکە لە لایەن گۆتییەکانەوە نووسەرە ئەکەدییەکان تۆمارکریانکردوە، لە ئیریدو پزێر (٢٢١٨-٢١٩٨پ.ز)ەوە بەدوای یەکدا ناوی ٢١پاشای گۆتی ھاتووە. لەو کاتەدا ئیلۆ لوومیش ماوەی بەڕێوەبردنی دەسەلاتی بە ٦ ساڵ دەستنیشانکردوە. دوای ئەویش ھەریەکە لە ئیمتا (٢١٩٢-٢١٨٦پ.ز)وئینکیشوو (٢١٨٦-٢١٨٠پ.ز)و نکل لگاب (٢١٨٠-٢١٧٤پ.ز)و شولمی(٢١٧٤-٢١٦٨پ.ز) و ئیگیشووش (٢١٦٨-٢١٦٢پ.ز) ماوەی ٦ ساڵ پاشای گۆتییەکان بوون لەولاتی ئەکەددا، بەلاَم ئینیما بگش (٢١٦٢پ.ز) لە یەکەم ساڵی دەست بەکاربوونییەوە کۆچی دواییکردوە. دوای ئەویش ئیار لگاب (٢١٦٢-٢١٥٠پ.ز) ماوەی ١٢ ساڵ فەرمانڕەوا بووە، چونکە دووجار بەپاشای ولات ھەڵبژێردراوەتەوە. دواتر پاشا ئباتا (٢١٥٠-٢١٤٧پ.ز) ماوەی دەسەلاَتی پاشایەتی لە ناو گۆتییەکاندا کردوە بە ٣ ساڵ. ھەربۆیە ھەریەکە لە ئیار لگش و کوروم و لائەرا بووم لەو ماوە دیاریکراوەدا پاشای گۆتییەکان بوون. پاشان دوای ھەڵبژاردنی ئیبرارووم (٢١٣٧-٢١٣٥پ.ز) ماوەی فەرمانڕەواییکردن بووە بە ٢ ساڵ و ئیبرانووم (٢١٣٥-٢١٣٣پ.ز) و خابالووم (٢١٣٣-٢١٣١پ.ز) و یوزوور سین (٢١٣١-٢١٢٩پ.ز) بەپێیی ئەو ماوەیەی کە دیاریکراوە پاشایەتیانکردوە. دوای ئەوە کاتێک ئیار لگند (٢١٢٩-٢١٢٢پ.ز) بە پاشای گۆتییەکان ھەڵبژێردراوە، ماوەی بەڕێوەبردنی دەسەلاتی بۆ ٧ ساڵ درێژکردۆتەوە. ھەردوو پاشاکەی دوای خۆی وسی ئووم (٢١٢٢-٢١١٥پ.ز) و نەزانراوە (٢١١٥-٢١٠٨پ.ز) ماوەی ٧ ساڵ فەرمانڕەواییانکردوە.

 

تیرگان

(٢١٠٨پ.ز) ئەو پاشایە تەنھا(٤٠)ڕۆژ فەرمانڕەوایەتی گۆتییەکانی کردوە لەولاتی ئەکەددا، چونکە لەو کاتەدا یەکێک لە سەرکردەکانی سۆمەریی دەوڵەتە شاری "ئووروک" بە ناوی ئوتۆخێگاڵ (٢١٢٠-٢١١٣پ.ز) لە دژی ڕاپەڕیووە و لەگەڵ سوپاکەی ڕووبەڕوو بووەتەوە. سەرئەنجام بەسەر سوپای تیرگان و گۆتییەکاندا سەرکەوتووە و پاشای گۆتی لە لایەن سەربازانی سوپاکەیەوە کوژراوە، شا ژنیش لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی بەناوبانگی سوپای گۆتییەکان بەدیلگیراوە. دوای زیاتر لە سەدەیەک فەرمانڕەوایی گۆتییەکان لەولاتی ئەکەددا لە ناوچەکە دەریکردون. بەپێیی تۆمارێکی ئوتوو ھیگال، دواتر گۆتییەکان بۆ دەورووبەری شاری ئارابخای پایتەختی پێشووتریان گەڕاونەتەوە. جێگای ئاماژەیە گۆتییەکان ھەتا ساڵی ٥٣٩پ.ز و داگیرکارییەکەی کوروش (٥٥٩-٥٣٠پ.ز) پاشای ھەخامەنشیی بۆ ولاتی بابل ناویان ھەبووە، بەلام دواتر ناویان نەماوە

نوسراوی پاشا گۆتییه‌كان زۆر نین و ته‌نیا یه‌ك دوو دانه‌یان نوسراویان له‌ پاش به‌جێ ماوه‌.به‌پێی ئه‌و لیسته‌ قه‌ڵای كه‌ركوك پایته‌ختی گۆتییه‌كان بووه‌.

گۆتییه‌كان مایه‌ی ترسێكی گه‌وره‌بوون بۆ خه‌ڵكی میسۆپۆتانیا و به‌تایبه‌تیش سۆمه‌رییه‌كان و له هه‌موو دوژمنێك زیاتر لێیان ده‌ترسان و ناویان نابوون ئه‌ژدیهای چیاكان.

رۆژگاری فه‌رمانروای گۆتییه‌كان ده‌كه‌وێته‌ نێوان سه‌ده‌ی 23-22 پێش زایین. به‌ڵام به‌روونی نازانرێت كه‌ی ده‌ستی پێكردووه‌و له‌و كاته‌دا كوێیان له‌ بن ده‌ست بووه‌. به‌گشتی ماوه‌ی فه‌رمانره‌واییان له‌ میسۆپۆتانیا به‌ نزیكه‌ی 50 ساڵ ئه‌ژمار ده‌كرێت و له‌ كۆتایدا ئوتۆخێگاڵ گۆتییه‌كانی له‌ سۆمه‌ر ده‌ركرد.

به‌پێی لیستی پادشایانی سۆمه‌ر، ناوی نزیكه‌ی  21 پاشای گۆتی هاتووه‌، له‌گه‌ڵ ماوه‌ی فه‌رمانره‌واییان زۆرترین فه‌رمانره‌وایی به‌ر پادشا (یارلاگان) كه‌وتووه‌ كه‌ 15 ساڵ فه‌رمانره‌وا بووه‌و كه‌مترینش به‌ر (تیریگان) كه‌وتووه‌ كه‌ 40 رۆژ ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌.

به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێك مێژوونووس پێده‌چێت یارلاگاب واتای پاشای لاگاب بدات كه‌ له‌هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پێش زایین ناوی شارێك بوو له‌ نێوان بازیان و رووباری ته‌یناڵ.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و لیسته‌ هه‌موو شاكانی گۆتی نزیكه‌ی 125 ساڵ فه‌رمانره‌وا بوون.

به‌ بۆچوونی دیاكۆنوف پاشاكانی گۆتی به‌پێی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كران، ده‌قێكی كۆنیش هه‌یه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌شكری گۆتی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ پادشای نه‌بووه‌و خۆی حوكمی وڵاته‌كه‌ی خۆی كردووه‌.به‌پێی لیستی ناوی پاشا گۆتییه‌كانیش ته‌ینا یه‌ك ناو هه‌یه‌ كه‌ كوری پاشایه‌كی تربێت و به‌م پێیه‌ش پێ ده‌چێ بنه‌مای میراتی له‌نێو گۆتییه‌كاندا نه‌بووبێت.

دوو پاشای گۆتی نوسراویان له‌دوای خۆیان به‌جێ هێشتووه‌و خۆیان به‌ پاشای گۆتی ناساندووه‌.

ئه‌و دوو پاشایه‌ش برتین له‌ ئێرریدوپیزیر و لائێراب.

ئێرریدوپیزیر خۆی  به‌ پاشای گوتی و چوار لای جیهان ناوبردووه‌. نوسراوه‌كه‌  له‌ شاری نیپپوری سۆمه‌ری دۆزراوه‌ته‌وه‌و له‌وحه‌كه‌ 20 سم درێژو 13 پانه‌.

***بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ سود له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌رگیراوه‌


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان