بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

 پرۆژەكانى وەبەرهێنان لەبوارى گەشتیاریدا


 

دەستەی وەبەرهێنان لەهەرێمى كوردستان لە1/8/2006 دەستی بەكارەكانی كردووە بەپشتبەستن بەیاسای وەبەرهێنانی ژمارە 4ی ساڵی 2006.
دەستەی وەبەرهێنان دواى دەست بەكاربوونى (903) مۆڵەتی  پرۆژەى وەبەرهێنانی داوەتە سێكتەرە جیاجیاكان و لەو ژمارەیە 803 پرۆژە مۆڵەتەكانیان كاری پێكراوە بەسەرمایەی (48) ملیارو (500) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، لە13 سێكتەری جیاوازو لەقۆناغە جیاجیاكانی جێبەجێكردندان، زیاتر لە300 پرۆژە بەرِێژەی (100%) تەواوبوون لەهەموو سێكتەرەكان .
سێكتەری گەشتیاری لەرِیزبەندیی سێیەمی سێكتەرەكانی وەبەرهێنانەو تائێستا لەم سێكتەرە 146 پرۆژە مۆڵەتی پێدراوە بەسەرمایەی 6 ملیارو 737 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، لەناو ئەم پرۆژانەش زیاتر لە50 پرۆژەی گەشتیاری تەواوبوون و كاردەكەن.
لە سلێمانى دەیان پرۆژەى گەشتیارى لەلایەن دەستەى وەبەرهێنانەوە مۆڵەتیان پآ دراوە, هەندێك لە پرۆژەكان پرۆژەى گەورەو كاریگەرن و توانیوویانە رووى گەشتیارى و شارستانى شارەكە بەتەواوى بگۆرن, ئەم پرۆژانەى خوارەوە بەشێك لەو پرۆژە گەشتیارییە گرنگانەن كە لەلایەن فەرمانگەى وەبەرهێنانى سلێمانییەوە مۆڵەتیان پآ دراوە.

1. هۆتێل شاری جوان
- ناوی وەبەرهێنەر: فاروق مستەفا رەسوڵ
- ژمارەی مۆڵەت: (6 لە...31/1/2007).
- سەرمایەی پرۆژە: (400.000.000) چوارسەد ملیۆن دۆلار

 

 

2. شاری چاڤی گەشتیاری
- ناوی وەبەرهێنەر... كۆمپانیای نالیا
- ژمارە مۆڵەت... (201 لە24/11/2009)
- سەرمایەی پرۆژە... (197.000.000) سەدو نەوەدو حەوت ملیۆن دۆلار

 

3. سیتی سەنتەر
- ناوی وەبەرهێنەر... ئەحمەد عەلی فەرەج
- ژمارە مۆڵەت... (26... لە18/7/2005)
- سەرمایەی پرۆژە... (38.000.000) سی و هەشت ملیۆن دۆلار

 

4. هۆتێل تایتانیك
- ناوی وەبەرهێنەر... سۆران محمد ئەمین
- ژمارە مۆڵەت... (25...لە11/7/2005)
- سەرمایەی پرۆژە... (38.700.000) سی و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دۆلار

 

5. هۆتێل رەمادا
- ناوی وەبەرهێنەر... نەجمەدین محێدین رەشەسوور
- ژمارە مۆڵەت... (93... لە31/12/2013)
- سەرمایەی پرۆژە... (39.503.500) سی و نۆ ملیۆن و پێنج سەدو سێ هەزارو پێنج سەد دۆلار

 

6. فامیلی مۆڵ
- ناوی وەبەرهێنەر... كۆمپانیای دارین و هەڵەبجە
- ژمارە مۆڵەت... (63... لە10/4/2013)
- سەرمایەی پرۆژە... (100.500.000) سەد ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلار

 

7. ماجدی مۆڵ
- ناوی وەبەرهێنەر... احمد قادر اسماعیل
- ژمارە مۆڵەت... (319... لە24/11/2010)
- سەرمایەی پرۆژە... (138.000.000) سەدو سی و هەشت ملیۆن دۆلار

 

8. مەلەوانگەو سەنتەری وەرزشی های كلاس
- ناوی وەبەرهێنەر... جەمال عەلی فەرەج
- ژمارە مۆڵەت... (29... لە31/7/2005)
- سەرمایەی پرۆژە... (6.388.825) شەش ملیۆن و سێ سەدو هەشتاو هەشت هەزارو هەشت سەدو بیست و پێنج دۆلار.

 

9. هەواری خەونەكان
- ناوی وەبەرهێنەر... فریا محەمەد بامۆكی
- ژمارە مۆڵەت... (91... لە3/4/2008)
- سەرمایەی پرۆژە... (10.000.000) دە ملیۆن دۆلار

 

10. رێستۆرانت و مۆتێل داوا
- ناوی وەبەرهێنەر... وشیار كەمال ساڵح
- ژمارە مۆڵەت... (58... لە25/2/2013)
- سەرمایەی پرۆژە... 12.340.000) دوانزە ملیۆن و سێ سەد چل هەزار دۆلار

11. شاری یاری شەهیدان
- ناوی وەبەرهێنەر... دیمەن عەبدولعەزیز رەشید
- ژمارە مۆڵەت... (191... لە2/8/2009)
- سەرمایەی پرۆژە... (3.182.193) سێ ملیۆن و سەدو هەشتاو دوو هەزار سەدو نەوەدو سێ دۆلار

12. پرۆژەی كانی شەهیدان گەشتیاری
- ناوی وەبەرهێنەر... سمان عەلی مەحمود
- ژمارە مۆڵەت... (337.... لە10/7/2011)
- سەرمایەی پرۆژە... (1.562.369) یەك ملیۆن و پێنج سەدو شەست و دوو هەزارو سێ سەدو شەست و نۆ دۆلار


 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


هه‌واڵی زیاتر