فەرمانبەرێك بەڕێوەی دەبات كە هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس كەمتر نەبێت و ژمارەیەك فەرمانبەر بەپێی پێویستی هاوكاری دەكەن، هەڵدەستێت بە ئامادەكاری و دانانی بەرنامەی گونجاو بۆ جێبەجێ كردنی پلان و بڕیارەكان دەربارەی چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوە یان كەمكردنەوە یان بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دابەش كردنی ئەرك و بەرپرسیارێتی لە نێوان فەرمانگە و یەكە كارگێڕیەكانی پارێزگا و چاودێری كردنی پرۆسەی جێ بەجێ كردنی پلانەكان و دەستنیشان كردنی پێداویستی و كەم و كوڕی و بەربەستەكانی بەردەم ڕاپەڕاندن و جێ بەجێ كردن و هەروەها بەشداری كردن لە داڕشتنی پلانی پێشوەختە بۆ ئەو قەیرانانەی كە ئەگەری ڕوودانیان هەیە لەگەڵ ناوەند