بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

رێنمایى وەرگرتنى مۆڵەتى خۆپیشاندان



رێنمایى وەرگرتنى مۆڵەتى خۆپیشاندان بەپێى یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2010 لەیاسای رێكخستنی خۆپیشاندان لەهەرێمی كوردستان:
1. وەزیر دەسەلآتی مۆڵەتی خۆپیشاندانی هەیە ئەگەر لەسەر ئاستی هەرێم بوو.
2. سەرۆكی یەكەی كارگێرِی مافی مۆڵەتی خۆپیشاندانی هەیە هەریەك ناو یەكەی كارگێرِی خۆیدا.
3. پێویستە داواكاری پێشكەش بەوەزیر یاخود سەرۆكی یەكەی كارگێرِی بكرێت.
4. سەرۆكی یەكەی كارگێرِی مافی رەتكردنەوەی هەیە دەبێت بەنووسین بێت و هۆكارەكەی دیاری بكرێت.
5. پێویستە داواكارییەكە ناونیشان و ئیمزای لیژنەی سەرپەرشتیاری لەسەر بێت و داواكارییەكەو مەبەستی خۆپیشاندان روون بێت.
6. پێویستە خۆپیشاندان دووربێت لەتوندوتیژی.
7. پێویستە بەر لە(48) كاتژمێر داواكاری مۆڵەت پێشكەش بەسەرۆكی یەكەی كارگێرِی بكرێت.
8. پۆلیس ئەمنیەتی خۆپیشاندەران دەپارێزێت نابێت توندوتیژی بەرامبەر بەخۆپیشاندەران بكرێت، لەحاڵەتێكدا رێرِەوی خۆپیشاندان گۆرِاو توندوتیژی لێكەوتەوە سەرۆكی یەكەی كارگێرِی دەسەلآتی هەیە خۆپیشاندان رابگرێت.
9. ئەگەر رێرِەوی خۆپیشاندان گۆرِاو توندوتیژی تێكەوت و زیانی بەموڵك و ماڵی گشتی و تایبەت كەوت بەپێی یاسا دەبێت رێكخەرانی خۆپیشاندان ئەركی تێچووی زیانەكە بگرنە ئەستۆ.


 


هه‌واڵی زیاتر