بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بیناسازی سلێمانی



هەڵبەتە بۆ بنیاتنان‌وچۆنیەتی دروستكردنی خانوو لەسلێمانی سەرچاوەیەكی فەرمی‌و باوەڕپێكراوم دەستنەكەوت لەوەی كەچۆن خانوو دروستكراوە یاخود دروستكرێت لە سلێمانیدا لەسەربنەمایەكی ئەندازیاری دارێژراو‌و یاخود نەخشەیەكی زانستی پەیڕەوكراو یان وەصفێكی دیاریكراو.
لەگەڵ ئاوەدانكردنەوەی شاری سلێمانی دروستكردن‌وبنیاتنانی خانو‌و بەبەردەمی هاتۆتەئاراوە وەك پێداویستیەكی ژیانی خەڵكی، بۆ هاتوچۆی خەڵكی شاری سلێمانی‌وخاوەن ماڵ، رێگەوكۆڵان‌وكوچە دروستبووە، بۆ رزگاربوون لە ئاوەڕۆ چڵكاوسەرهەڵدانی شیوەكان هاتۆتەئاراوە… پاشان بۆتە زێراب‌ وئاوەرۆی گەڕەكەكان.
لێرەدا بەكورتی دەڵێین ئەوەی هەیە خواستی خەڵكی خۆی بووە لەچۆنیەتی دروستكردنی خانووگەڕەك‌و بەكارهێنانی دۆڵ‌وشیو بۆ ئاوەڕۆ.
بۆ زانینی چۆنیەتی خانوی كۆن دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ئەو وەصف‌ونوسراوانەی كەهەیە وەك ئەوە كەسێكی وەك ریچ بۆی وەصفكردوین،یاخود لەبانگەشەی(اعلان)فرۆشتنی خانوو لەمەزادی محكمە كراوە لە بڵاوكراوەكانی وەك پێشكەوتن‌وژیانەوە‌وژین‌و… زۆرجاری واهەبوو ئەو بانگەشەیە باسی لەروبەرو چۆنیەتی خانووەكە‌ونرخەكەی‌وشوێنەكەی كردوە.

مستر ریچ ده‌ڵێ:
مستر ریچ لەساڵی1820دا لەم بارەیەوە دەڵێت:»بۆ ئاگاداربوون لەخانووە باشەكانی سلێمانی بەچاكی دەزانم باسی ئەم خانووە بكەم، كەخانوویەكی چوارگۆشەی یەك نهۆمییەو لەسەر عەمارتەیەك دروستكرابوو، كە بەرزیەكەی نزیكەی 3 پێ‌دەبوو، دیوارەكانی لەخشتی كاڵ دروستكرابوو، عەمارتەكە بەقوڕی تێكەڵ بەكا سواغ درابوون،یەك دوو ژووری كۆشكەكە لەسەر سواخی قوڕەكەوە بەقسڵ سواخ درابوو،بنمیچەكەیشی تەخت‌ودارەڕا‌و رایەڵی رێك‌وجوانكرابوو، لەسەروئەمەشەوە گڵەبان كرابوو،هەموو خانووەكەش لەناو حەوشەیەكی گەورەدابوو،ئەم حەوشەیە بەدیوارێك لەمسەر بۆ ئەوسەر كرابوو بەدوو بەشەوە، دیوارەكە لە نزیك ناوەڕاستی خانووەكەدا لەهەردوو بەری حەوشەكەی دەدایەوە‌و كردبووی بەدوو بەشی پاش‌وپێشەوە، یەكێكیان كرابوو بەحەرەم ئەوی تریان كرابوو بە دیوەخان.
وەك تێكڕای خانووی تورك نەبوو،كەلەیەك دەرگاوە دەچویتە سەرهەردولایان، بەڵكو دەبوایە لەدەرگای ئەو دیوارەوە بچویتایەتە ژوورەوە كەحەوشەكەی دەكرد بەدوو بەشەوە، ئەمەش بەتایبەتی بۆ ئەوكاتانەی هەوا ناخۆشدەبوو بۆ هاتووچۆ.هەردوو حەوشەكە سەوزەگیای زۆری لێڕوابوو داری بی‌وچنار‌وتووی لێنێژرابوو .گوڵی هەموجۆرە لەگوڵدان‌ودوكانی بچكۆلەدا نێژرابوو،لەحەوشەی ماڵەكانی سلێمانی دا جۆگەلەیەكی بچكۆلەی ئاوی تیادابوو.كە بەكارێز لە شاخەكانەوە رایان كێشابوو.
وادیاربوو بۆ دروستكردنی ژوورەكان پشتیان بەنەخشەوشتی وا نەبەستبوو،من نەمتوانی یاسایەك لەشێوەی دروستكردنی خانوەكەدا بەدی بكەم. جگە لەوخانوانەی لەهەردوو بەشی حەرەم‌و دیوەخانەكەدا هەبوو بەری پێشەوەیان بەرەڵایەو تایبەتن بۆ پێشوازی میوان‌و بەگشتیش بۆ خەوی هاوینان.
جگە لەوهەژارانەی ماڵەكانیان تەلارنییە،كەس لەسەربان ناخەوێت‌وگەرمای بەتین مانگێ‌ تێپەڕناكات، هەندێك كەس لەحەوشەكانیان سەكۆی نزم دروست دەكەن‌ولەسەری دەخەون.
هەندێكیش كەپروسابات لەقامیش‌وزەل‌و لق‌وپۆپی درەخت لەسەرحەوزێكی بچكۆلەی ناو حەوشەكە دروستی دەكەن‌ولەسەری دەخەون. بۆ خۆ رزگاركردن لەكێچ.
ئەم مێرووە لەهەرە شتە بێزارەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراستەو بەتایبەتیش دەڵێن لەم ناوچەیە كەبێ‌ ئەندازە زۆرە. كولەپەردە دروست دەكەن.
لەدیوەخانەكان داڵان یان هەیوانێكی گەورە‌وتاریك هەیە كەبەچەند كۆڵەكەیەك راگیراوە،دەڵێن لەهاویندا پەنایەكی فێنكە، بەڵام دیارە ئەویاش هەردەبێتە مەڵبەند بۆكێچ.
بەڵایەكی تری ئەم ناوچەیە دووپشكە دەڵێن گەورەو ژەهردارە هەروەها هەزار پێش هەیە، بەڵام ئەمەیان ترسناك نیە.جگە لە مار كە زۆری هەیە.
ژورە زستانیەكانی تری خانوەكە لەڕاڕەوی درێژ‌و تاریكەوە دەچویتە سەریان‌ودیمەنیشیان وانەبوو لە نزیكەوە ئارەزوی دیتانیان بكەیت، لە راستیدا من زۆر تیایدا نەمامەوە ئەوەندەی بۆم بكرایە هەوڵمئەدا لە دەرەوەبم.
خانوە ئاسییەكانی تر لەگەوڕێكی قوڕین دەچون، شاری سلێمانیەكەش هەموو لەگوندێكی عەرەبی گەورەدەچوو.كەناو ماڵەكان بەدەرەوەبوون، لەوەدەچوو خەڵكەكە خۆی دەربەستی ئەمەنەبن.
چونكە ئافرەتەكانیانمان دەدی بێ‌ پەچەو روپۆش، بێباكانە لەگەڵ پیاواندا بۆ جێبەجێكردنی كاری ناوماڵیان بۆ بازاڕدەچوون.سەرەڕای ئەم شاری سلێمانیە دیمەن ناشرینە پێنج خان‌و دوو مەزگەوتی رێك‌وحەمامێكی زۆر پۆشتەی تیادایە‌وباشترین شاری سلێمانیەزاش لە كوردەكان خۆیانن».


ئەوەی بۆمان دەردەكەوێت شێوازی دروستكردنی خانوو گۆڕانكاری بەرچاوی بەخۆوە دیوە بەشێوەیەكی وا كە بگونجێت لەگەڵ خێزان‌وخەڵكی شاری سلێمانی،وەك ئەوەی لەسەرەتادا ماڵەكان حەمامیان نەبووە‌وحەمامی دەرەوەیان بەكارهێناوە، هەندێك حەمام تایبەت بووە بەژنان‌و هەندێكیشیان كاتی دیاریكراوی هەبووە بۆ پیاوان‌وژنان.
لەخانوی جاراندا هەر ژوورەی ناوی خۆی هەبوو وەك ئەوەی هەیوان، پشت هەیوان،كەلگێ‌، داڵان، راڕەو، موبەق،گەنجینە،دەستشۆر كە گەرماو»حەمام»وئاودەست»سەراو،تەوالێت»گرتۆتەوە…
ئەمجۆرە خانوانە بەشێوەی رۆژهەڵاتیان ناوبردوە، خانووەكان بەزۆری لەم دوایەدا هەیوانەكانیان چامخانەی تێكراو وەك ژوربەكارهێنراوە،لەم شاری سلێمانیەدا لای خەڵكی روی خانوو بایەخی خۆی هەبووە وەك ئەوەی خانووی روە‌و قیبلە گونجاوترەو پاشان روە‌و رۆژهەلات، ئەمەش وایكردوە نرخی ئەمجۆرە خانوانە گرانتربووە لەچاوخانوەكانی تركە بەرەوڕوی كەركوك یاخو ئەزمڕ ناسراون. لەسلێمانی لەبەرئەوەی ئەوخانوانە خۆری تێدەكەوێت لە زستاندا‌ونسرمی نیە‌ولەهاویندا كەمتر خۆری تێدەكەوێت‌وبەتایبەتی روەوقیبلە پیرۆزیەكی ئاینیشی هەیە.
خانوو دیوارەكانی بەخشتی قوڕ دروستكاروە، واتە بەدانانی چەندین خشت لەپاڵ یەك‌ولەسەریەك،ئەمجۆرە خشتە بەمشێوەیە دروستكراوە خۆڵ‌وكایان تێكەڵكردوە‌وگرتویانەتەوە بۆ چەند رۆژێك ئاویان تێكردوە‌و ئەمدیوو دیویانكردوە‌و هەروا بەجێیان هێشتووە تاكو جوان بترشێ‌ یاخود خۆشبێت‌ویەكبگرێت‌وقورێكی باشی لێدەرچێت ، پاشان لەپارچە تەختە‌ودار چەند قاڵبێكیان دروستكردوە‌و قوڕەكەیان تێكردوە‌و پەستویانەتەوە واتە بەدەست فشاری سلێمانییانكردۆتە سەری تاكو لیپاولیپ قاڵبەكە پڕبێت لەقوڕ‌و هەوای تیادانەبێت. پاشان لە قاڵبەكە دەریان دەهێناو لەتەنیشت یەكەوە دائەنرا بۆ چەند رۆژێك تاكو وشك ئەبۆوە.
خشتەكان كە هەڵئەچنران لەسەریەك‌ودائەنران بۆیەكگرتنی قوڕی لیتەیان دائەنا لەنێوانیاندا،هەر رۆژەی چەند خشتێكی قوڕ دائەنرا تاكو ئەوەی خۆی بگرێت‌و وشك بێتەوە. هەڵبەتە ئەم كارە لەوەرزی هاویندا كراوە.
هەڵبەتە جۆرێكی تری خشت هەیە كەدواترو ئێستا بەكاردێت كە بەخشتی سوور ناودەبرێت كەئەمە پێویستی بە پلەی گەرمی‌وفڕن‌وكورە‌و پەستانی زۆرەترە‌و توانای بەرگەگرتنی زۆرە.


دانانی كۆڵەكەو»دنگە» دروستكردنی پایە لەهەیوان‌و ناودیوار بۆ راگرتنی دیوارو سەقفەكەی بووە، بانەكەی بە داروقامیش یان داروحەسیرگیراوە، كەزیاتر داری سپی چنار بەكارهاتووە، سەربانەكەی بەگڵ‌وقوڕ‌وكا بان دراوە‌و هەموو سالێكیش لەوەرزی پایزدا گڵەبان‌وسواخی قوڕی سەربان‌ودیوارەكان كراوە لەدیوی دەرەوە. لەم دواییەشدا نایلونی ئەستور بەسەربانەكەدا دائەنرا‌و یاخود لەناوەوە بە دارەڕاكەوە دا دەكوترا.
لەدیوی ناوەوەش ئەگەر ژورێك زۆر رەش‌وپیس بوایە بەهۆی دوكەڵی ناوماڵ لەزستاندا ئەوا لەهاویندا شەرباتەوی گڵ ‌وگەچ كراوە بۆ پاكبونەوە‌و روناك بونەوەی.
كەسێك لەگەڕەكدا كاری بانگوشی»بانگێڕی»دەكرد‌ومامەڵەی لەگەڵ دەكرا تاكو بەدرێژای ساڵ بانگوشی بكات بۆ بانەكان، واتە كەسەكە بە پارە دەگیرا بۆگێڕانی سەربان بەباگردێن بۆ وەرزی زستان‌وكاتی باران بارین. بانگێڕ دوای باران دەهات كای دەكرد بەسەربانەكەوە‌و باگردێنەكەی لەمسەر بۆ ئەوسەری سەربان دەیگێرا‌و بەم شێوەیە سەربانەكەی دەپەستەوە‌و ئەمەش وایدەكرد سەربانەكە نەروخێت‌ویەكبگرێتەوە،تاكو باراناو نەیەتەخوارێ‌. واتە دڵۆپە نەكات، تاكو ژورەكان شێ‌نەكات، لەكاتی بەفرباریندا بانگێڕ سەربانەكەی رادەماڵی‌و بەفرەكانی دەخستە خوارەوە‌و بەهەمان شێوە بانەكەی دەگێڕا‌و هەندێك گژوگیا سەوزدەبون لەسەربانەكە هەڵیدەكێشان لەوەرزی پایزدا، بەلام دەمەو بەهار بژارنەدەكرا. پاشان سەربانەكان لەعگادە دروستكرا‌وە.
سەربانی عگادە بەجۆریكی تایبەت دروستكراوە كە نەدارە ڕاو گڵ بوو نەكۆنكرێت، بەڵكو بە شێلمان‌وئینگلاین واتە ئاسن‌وخشتی سوور‌وگەچ لەدیوی ناوەوەی خانووەكە هەڵچنرا‌وەو لەدیووی دەرەوەی واتە سەربانەكە قوڕكاری‌وگڵبەندكراوە، ئەم جۆرەی خانووە لەهاویندا زۆرفێنك بوو لەزستانیشادا گەرمتربوو بەبەراورد بە خانوی كۆنكرێت‌و پاكوتەمیز‌و بێ‌دڵۆپەی زستان بوو بەراورد بەخانوی سەربانی گڵ‌ودارەڕا.
پاشان بەكۆنگرێت مسلح سەقفی خانوو دروستكرا. واتە بەكارهێنانی چیمەنتۆ‌و شیش كە لەكۆتای ساڵی پەنجا كانەوە ئەم جۆرە سەقفە هاتۆتە ئاراوە بەتایبەتی كە كارگەی چیمەنتۆ لەم شاری سلێمانیەدا بنیاتنراوە.
هەروەها بەرد‌وگەچ یان بەردو چیمەنتۆ بۆ دروستكردنی دیوار بەكارهاتووە بەتایبەتی بەردی مەڵكەندی‌و بەردی كانەكانی لای سەرچنار بەكارهاتووە. پاشان تاكو ئێستا بەزۆری خشتی سوور‌وبلۆك‌وچیمەنتۆ بۆ دیوار دروستكرادن بەكاردێت.


بۆ روناكی‌وهەواگۆركێ‌ ناوماڵ پەنجەرە هەبووە، پەنجەرەی جاران زیاتر لەچوارچێوەی تەختەو تێهەڵكێشی شیش دروستكراوە‌و چەندین جۆری شوشەی رەنگاوڕەنگ‌وسادە‌ومشجەری تیادابەكارهاتووە، هەندێك هۆدەو ژوری پێشەوەی ماڵ پەنجەرەی لەسەركۆڵان بووە تەلی هێڵەكی پێوەبوو.
پاشان پەنجەرەی نەخشینی ئاسن‌وكەتیبەی بۆ دروستكراوە‌و تەختەكەمتر بەكارهاتووە، لەدوای ئەوەش لە ساڵانی دووهەزار بەدواوە پەنجەرەی ئەلەمنیوم‌وپلاستیك‌ودەبَڵاجام هاتۆتە ئاراوە.
قاپی یاخود دەرگای تەختەهەبووە كە لەداری ئەستور داتاشراوە‌و ئەڵقەرێزی پێوەبوو بۆ دەرگای حەوشەش دارەكەی تۆكمەو ئەستورتربووە‌و تەقولباب‌وقوبەی پێوەدەكرا،كە لەمس یان لەكانزایەكی جیاواز دروستكراوە، تەقولباب بۆ دەرگالێدان لەجێگەی جەڕەسی»زەنگ»ئێستا بەكارهاتووە،وشەكەش لەوەئەجێت لە»دق الباب» عەرەبیەوە هاتبێت. دەرگاكە كاری دەستیبووە‌و وەستاكەی هونەرو شاری سلێمانیەزای خۆی تیادانواندوە كەتیایدا چەندین نەخشونیگاری جیاوازی تیاداكردووە.كە دووقاپی گەورەو یەك قاپی ماڵان هەبووە. زۆرجار بەشی سەرەوەی دەرگا وەكو نیوگومەزی بۆ جوانی دروستكراوە. سەردەرگاش هەبووە بۆ پاراستنی ژێردەرگا لەباراناو.
دەرگای ناوماڵ هەر لەتەختەوداری تەنكترو سوكتر دروستكراوە‌و دەسكی ئەمدیودیوی پێوەبووە بۆ داخستن‌و كردنەوە، دەرگای حەمام‌وئاودەست جیاوازبوو سوكتربوو لەتەختەوپلێت‌وتەنەكە دروستكراوە.
هەروەك دەزانین لەگەڵ خانوو لەناوشاری سلێمانیو دەرەوەشدا سەكۆ‌وكەپرو»سابات»هەبووە، تاكوساڵانی نەوەدەكان خەڵكی شاری سلێمانی بەزۆری لەشەودا لەسەرەبان دەخەوتن بەتایبەتی لەكۆتای وەرزی بەهار‌وسەرەتاو كۆتای وەرزی هاوین‌و هەندێكجار گەنج‌و زگورتی تاكو درەنگانێكی وەرزی پایز لەسەربان‌وحەوشەدا دەمانەوە‌وبەشەویش تیادا دەخەوتن.

بەدەگمەن ستارەی سەربانی هەبوو
وەك ئەوەی لەسەربان چیخ‌وشوێن خەو دائەنرا ئەوساكە هێشتا بەبلۆك‌وخشت ستارە بۆ سەربانەكان دروست نەكرابوو لەبەرئەوەی زۆربەی سەربانەكان گڵ‌ودارەڕاو عگادەبوون. ئەوسەربانەشی كۆنكرێت بوو بەدەگمەن ستارەی سەربانی هەبوو.
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە جاران جۆرێك لەكڵاو كەسانی ئەفەندی لەسەریان دەكردو‌و رەنگی رەش‌و شێوەیەكی باریكی هەبوو هەر ناودەبرا بە «ستارە».
ئەوەی جێگەی ستارەی گرتبۆوە‌وچیغ بووە‌وبەئاسانی بەكارهاتووە لەسەربان‌وهەندێكجار لەحەوشەو جاری وا هەبووە بۆ چەپەری»دیواری»گەوڕی حەیوان‌وپەلەوەریش بەكارهاتووە. جیغ لەقامیشی باریك دروستدەكرێت‌و بەرزی هەرقامیشەی بەقەدەریەكە‌و بەرزیەكەی لەدەوروبەری مەترێك بۆ دوو مەتردایە‌وبەگوریس‌وبەن بەیەكەوە دەبەسترێن بەشیوەی تەقەڵ‌وكەمێك شاشەو لەنێوانیانەوە هەوا دەكێشێ‌‌وكێشیشی قورس نیەوسوكەو هۆكارێكە بۆ فێنكی‌و یەكتری نەبینین لەكاتی دانیشتن‌وخەودا.


بەكارهێنانی ئاسانەو لەهەرشوێنیكدا بویسترایە دائەنرا تەنها پێویستی بەراگیری چەند دارێك هەبوو بۆ وەستاندنی كە ئەمەش لەوكاتەی خواردن‌وخەوتن لەسەربانی گڵ نەما بەكارهێنانی ئەمەش نەما.
شتێكی تر بۆ كاتی خەوتن بەكاردەهات لە سەربان‌وحەوشە كوللە پەردەبوو،كەئەمەش بۆ خۆ پارستن بو لە مێش‌ومەگەز‌ومێشولە..كە بەتوڵی دار یان ئاسن چوارچێوەیەك دروست دەكرا بەبەرزی پێویست تاكوكەسەكە بتوانێت لە ناویا دانیشێت‌وبخەوێت‌و بەچواردەویدا قوماشی تەنكی وەكو جرجێت هەڵدەواسرا بۆئەوەی كەسەكە بەدوربێت لەپێوەدانی مێشولە. زۆرجار كەشەو گەرم بوایە پێش ئەوەی كاتی خەوبهاتایە ئەو پارچە قوماشەیان هەڵدەكێشا لەئاو‌و پاش ئاوەچۆڕكردنی هەڵدەواسراو‌و هەواكەی ناو پەردەكولەكە فێنك‌وخۆش ئەبوو بۆ خەو. یاخود حەوشەو سەربانەكە ئاوڕشێن دەكرا پێش جێگەداخستن بەماوەیەك تاوەكو سەربانەكە وشك ئەبۆوە‌و ئەوسا تەرمۆزەیەك ئاوی ساردو جامولكەیەك دەبرایە سەربان بۆ كاتی توینیتی شەو.
وەك ئەوەی كەپرو»سابات» لەئەدەبیاتی كوردیدا زۆرجار ناوی هاتووە،بەڵام لەئێستادا لەناوحەوشەی ماڵانی شاری سلێمانینەماوە‌ودروستناكرێت، بۆ ئەومەبەستە دەڵێین كەپرو»سابات» قەبارەكەی لەسەر درێژی‌وپانی‌وبەرزی لەسەر خواستی خاوەنەكەیی بوو، یاخود بەپێی فراوانی جێگەكەو ژمارەی خێزانەكەبووە، لەم دوایەدا كەپر زیاتر بۆ راگرتنی دارمێو بەكارئەهات لەحەوشەكاندا، شێوازی دروستكردنەكەشی جاران بەوشێوەیەبووە كۆڵەكەیان دەچەقاندە زەویەكەوبەڕیز بەرامبەر بەیكتری لەشێوەی ستونی چوارگۆشەیی یان لاكێشەیی واتە لایی سێ‌ تاچوار…كۆڵەكە دائەنرا، بەرزیەكەی بەپێی پێویستبوو، سەری كۆڵەكەكە وەكو داری دارلاسیك دووفاق «پەل»بوو،تاوەكو داری گۆشەكانی لەسەربوەستێ‌‌وبگەیەنرێن بەیەك‌وبەگوریس‌وبەن…دەبەسترانەوە پێكەوە، هەندێكجار خشتێكی سوور یان تەختەیەكی دەخرایەسەر بۆ رێككردنەوە‌و وەستانی بەهاوتایی،پاشان بەقامیش یان داری چنار‌وبی تاڵبەند دەكرا‌وحەسیر یاخود لق‌وپۆپ‌وگەڵای داربەڕویان دەخستەسەر وەك چنین تێكەڵیان دەكرد‌وكەمێك فشاری سلێمانییان دەخستەسەر تاكو رەشەبا نەیخات‌ونەیبات‌وسێبەرەكەشی چڕبێت، زەویكەی ژێری تەخت دەكراوقوڕ‌وكا دەگیرایەوە ژێرەكەی سواغدەدرا‌و زۆرجاریش دوای ئەم سواغە گڵێكی سووری جوان یان سپیان دەبێژایەوە‌و بۆیان دەگرتەوە‌و لیتەیان لێدروستدەكرد‌و پیایاندادەكرد یاخود تێیان هەڵدەسووی كە ناودەبرا بەشەربەتاو بۆ جوانی‌وسافی شوێنەكە تاكو خۆڵوتۆزی نەبێت‌و بەئاسانی گسك بدرێت‌و پاكبكرێتەوە.


زۆرجار ژێری كەپرەكە سەكۆبوو واتە نزیكەی نیومەتر زیاتر لەزەوییەوە بەرزبوو بۆ دانیشتن‌وخەوتن بەكارهاتووە. پاشان بەتێپەڕبوونی كات سەكۆوهەیوان‌وئەم كەپرانەوحەوشەی گەورە لەماڵاندا نەما.
لەساڵانی هەشتاكانەوە لەزۆربەی حەوشەی ماڵاندا كەپر بەئاسن دروست ئەكراو بەپانی ئاسنەكە تەختەی دەخرایەسەر بۆئەوەی لەهاویندا گەرمی ئاسنەكە داری مێوەكە نەسوتێنێت، ئەم كەپرانەش بۆ كەپری مێو دروستدەكراوحەوشەكەش یاخود ژێر كەپرەكە كۆنكرێتدەكرا یان دەكرا بەچیمەن‌وگوڵ‌وگوڵزار هەروەها ئێواران یان شەوان میوان‌وخاوەنماڵ لەژێریدا دائەنیشتن‌و چاو‌ومیوەی لێدەخورا‌و زۆرجاریش ئاوەڕشێن دەكراو شوێنێكی فێنكبوو ئەمەش وایدەكرد هەر لەویادا شەو جێگەی نوستنی لێداخرێ‌‌وبخەون.
بەڵام لەساڵانی دوو هەزارەوە شێوازی ئەم كەپری مێوەش گۆڕا لەبەربچوكی حەوشەبوو بەكەپری هەڵواسراوی سەردیوار.
جاران واتە تاساڵانی هەشتاش لەناوخانوویەكدا چەند خێزانیك نیشتەجێ دەبوون،واتە چەند ماڵێك پێكەوە لەخانوو حەوشەیەكدا نیشتەجێبوون. هەر ماڵەی لەهۆدەوهەیوانێك یان دوو هۆدەو هەیوان نیشتەجێبوون‌و خانووی واهەبووە چەندین هۆدەوهەیوانی لەخۆگرتبوو، زۆربەی ئەوخانوانە ناوبراوە بەحەوشی گەورە. لەبەرئەوەی چەنیدین ماڵ پێكەوە تیایداژیاون. تاكو ئێستاش خانوەیەكی كۆنی ماڵی خوالیخۆشبوو»حەمە فەرجی كاكەزاڵ» لەلای دەستاڕەكە هەیە كە چەندین ماڵی پێكەوەتیادایە.لەمجۆرە ماڵانە زۆرجار نان‌وخواردن پێكەوە كراوە‌و خوراوە وەك ئەوەی دەوترا لێدە لە حەوشی گەورە یاپراخەو دوگی چەورە.
هەروەك ئەوەی زۆرجاریش ئەو ماڵانە‌وچەند ماڵێكی گەڕەك پێكەوە نانیان كردوە‌وتەنوری نانكردن لەحەوشە‌وكۆڵانەكاندا هەبوو هەتاكو ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاكان لەگەڕەكی ئێمە»سەركارێز» ژنان كۆدەبونەوەو هەرماڵەی تەشتەهەویری خۆی دەهێناو تەنوریان دادەخست‌و ژنێكیان وەستای دەكردو پێوەی دەیاو پێكەوە دەیانكرد بەنان‌وكولێرە، پاشان هەركەسە بەشی خۆی دەبردەوە بۆخاوخێزانی‌وخەڵكی رێبوارو منداڵی گەڕەكیش تێر نان‌وكولێرە چەورە‌وئاوی بەگەرمی لێدەخوارد. ئێستا ئەمەش نەماوە.
دەبینین لەنێوان خانوەكاندا كوچەوكۆڵان‌ورێڕەوهەبوو بۆ هاتووچۆی رێبواران‌وخەڵكی گەڕەك،كۆڵانەكانی سەرەتای بنیاتنانی شاری سلێمانی یاخود ئەو گوندانەی كەوتونەتە ناوشاری سلێمانیەوە خانووەكانیان جۆرێكی تربووە‌و جیاوازتر بووە، بەهەمان شێوە ئەوكۆڵانانەی كەتازە بنیاتنراوە فراوانی‌و دورودرێژی جیاوەزن لەیەكەوە.
وەك ئەوەی كۆڵانەكانی سەرەتا باریك‌وتەنگەبەرو پێچاوپێچ بووە. هەندێك لەكۆڵانەكان چوغمیان دروستكردوە لەتەنیشت‌و ژێرخانوەكان بۆ رێگەوهاتوچۆی رێبواران وەكو چوخمەكەی سەرشەقام.


ئەم كوچەوكۆڵانانە چونەتەوە سەریەك‌و تێكەڵ بەیەكبوون،زۆرجار كۆڵانەكانیش چەند ماڵێكی كەمی لە سەربووە.
پاشان دەبینین بەتازەوكۆنی گەڕەكەكان، كۆڵانەكان جیاوازی تیادا دەركەوتووە كۆڵانە تازەكان فراوانترو رێكتربون لەكۆڵانی گەڕەكە كۆنەكان. ئەوەی جێگەی ئاماژەیە زۆربەی دروستكردنی خانوەكان لەوشوێنانە بنیاتنراوە كەنزیك شیو‌وچەمبوون بۆ دەربازبون لەئاوەڕۆ. واتە بۆدەربازبونی لەزێراب‌وجڵكاوی ماڵان لەرێگەی رۆشتنەخوارەوە‌و كۆبونەوەی لەوشیوانەدابووە.
سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێین بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان كۆمەڵێك كوچەوكۆڵان‌وشەقام هەبووە كۆنترین شەقامیش ئەوانەبون لەدەوروبەری سەرای كۆنەوە كشاون بەرەو»مەڵكەندی،ناوبازاڕ،مزگەوتی گەورە،صابونكەران، دەرگەزێن،سەرشەقام» بێگومان كۆڵان‌وشەقامەكان تەنها رێگابوون بۆ پیادەڕێ‌‌وكەروبارو هەندێ‌ جاریش عەرەبانە.
بەڵام دەستپێكی بایەخدان بەهاتووچۆی ناوشاری سلێمانی‌و راگرتنی پاكوتەمیزی كۆڵان‌وكوچەكان لەسەردەمی هاتنی ئینگلیزەكانەوە دەستپیدەكات‌و قۆناغی حكومەتی شێخ مەحمود‌و پاشان دامەزراندنی ئیدارە خۆجێیەكەی ئینگلیز لەشاری سلێمانیدا، تاكو دامەزراندنی حكومەتی ئێراقی كە لە سلێمانیدا خۆیدەبینێتەوە لەساڵانی 1926-1927 یاخود دەستبەكاربوونی یەكەم متصرفی حكومەتی عێراقی.


لەوچەند ساڵەی ئیدارەدانی ئینگلیزكان هەولێانداوە لەرێگەی شاری سلێمانیەوانیەوە چەندین كۆڵان‌وكوچەوشەقام چەورێژو بەردرێژبكەن‌وجادە دروستبكەن، چەندین رێنمایان داڕشتوە‌ودەركردوە‌وبڵاویانكردۆتەوە بەناو خەڵكدا، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین سزاو»عقوبە‌وجەریمە»یان داناوە بۆ ئەو كەسانەی سەرپێچی ئەكەن.
بۆ راگرتنی پاكوتەمیزی كۆڵان‌وناوبازاڕیش بەهەمان شێوە رێنماییان هەبووە وەك ئەوەی كەس بۆی نەبووە بە سواری وڵاخەوە بچێتەبازاڕ، هەموو دوكاندارێك بەرپرسەبووە لەراگرتنی پاكوتەمیزی‌و پاكوخاوێنێ‌.
بۆ دروستكردنی جادەكانی سلێمانی ئاماژەدەكەین بەچەند نمونەیەكی وەكو ئەوەی لەبارەی دروستكردنی جادەی صابونكەران لەژمارە68رۆژی31مایس ساڵی1927لەهەفتەنامەی «ژیان» هاتووە‌ودەڵێت:»لە ریاسەت بلدیەوە : درست كردنی جادە صابون كران هر متر مربعی بە س3 روپیەو داپۆشینی شیوەكان هر تولی متریك بە 33 روپیە لەعهدی گالیبنایە هركس لەكمتر تالب تنقیصە مراجعت بە مجلس بلدیە بكا.».
لەساڵی»1937-1939»شەقامی نوێ‌ دروستكراوە وەك شەقامی «مەولەوی، پیرەمێرد» پاشان شەقامەكانی «كاوە،نالی،ئیبراهیم پاشا،شێخ مەحمود» زۆربەی شەقامەكانی سلێمانی بەناوی كەسایەتیە ناودارەكەنی سلێمانی‌و كوردستان‌وە ناونراوە، یاخود لەناوی گەڕەك‌وشوێنەكەیەوە وەرگیراوە، ناوی شەقامەكانی سلێمانی»سالم،كاوە ،مەولەوی،نالی،بابان،زێوەر،سەیوان،سەرشەقام، ئەمین زەكی،گۆران»ئۆرزدی»،بێكەس،كاك ئەحمەدی شێخ،كانی ئاسكان،براهیم پاشا،دارۆغا،حاجی مەلا عەلی،مەحوی،حەمدی،پیرەمێرد،كەریمی ئەلەكە،مامەیارە،سەیوان، بازنەی مەلیك مەحمود،صابونكەران،زەرگەتە،سەرچنار،شەكرەكە….بەڵام بە بیروبۆچونم ناونانی گەڕەك‌و شەقەمی دوای راپەرین بەشێوەیەكی گونجاونیە‌و لەگەڵ مێژووی شاری سلێمانیەكە‌وشوێنەكەدا نایەتەوە.
بگرە بۆتە مایەی تێكدان‌وسەرلێشێوان.وەك ئەوەی ئەوجادەیەی لای باخی شێخ لەتیف كە فولكەی دەستاڕەكە ی تیابوو ئەودوناوە زۆرترناسراو گونجاوترە بۆ ئەو شوێنە یاخود سیفەر؟! كەبووە هۆكاری ئەوەی ئەو پلیتەی دانرا ناشرینكرێت‌وپاشان نەمێنێت.

 

گەرماوی دەروەی ماڵ


وەكو پێداویستی خێزان‌وخەڵكی كە كاریكی ئاسان نەبووە لەو سەردەمەدا هەموو مالێك حەمامی هەبوو بێت بەتایبەتی لەوەرزی زتاندا كە بەئاسانی بتوانرێت خەڵكی خۆی بشوات بە ئاوی گەرم، بۆیە وەكو پێویستیەكی سەردەم گەرماوی دەروەی ماڵ دروستكراوە، ئەمە جگە سوودی بەكارهێنانی بۆ ئەو كەسانەی لەدەرەوە رویانكردۆتە شاری سلێمانی، تەنانەت لادێیەكانیش هاتونەتە شاری سلێمانی چون حەمامێكیان كردوە‌و لەبازاڕ نان‌وكەبابیان خواردوە‌و پاشان رۆشتونەتەوە، وەك دەیانوت هەر لادێیەك كەهاتیبَتە شاری سلێمانی‌و ئەمەی نەكردایە وەكو ئەوە وابووە نەهاتبێتە شاری سلێمانی.
كەواتە بەمانایەكی تر بونی ئاو واتە هەبونی شوێنی خۆپاككردنەوە‌و شتنی كەلوپەل‌وشوێنی خۆشتن‌و تەوالیت كەئەمانەش رەچاوكراوە لەم شاری سلێمانیەدا هەر لەسەرتاوە وەك ئەوەی لەسەردانی»كلۆدیوس ریچ» بۆ سلێمانی ئاماژەی كردوە بەوەی»11»حەمام هەبووە‌و ستایشی گەرماوەكانی كردووە دەڵێت» ئەم بەیانییە چوم بۆ حەمام، سەیرمكرد زۆرجوان‌و پاك‌وخاوێن بوو، زۆرباش روناك كرابووەوە كارگوزارەكانی باش بوون، لەهەموو حەمامەكانی وڵاتی عوسمانی چاكتربوو،كەتا ئێستا دیومن، جگە لەحەمامەكانی شام‌و ئەستەمبوڵ‌و قاهیرە،كە ئەمانەی ئێرە لەهەندێك روەوە باشتربوون، دیوارەكانی بەڕەنگی بریقەدار‌و لەسەر شێوەی عەرەبی سپی كرابوون، حەوز‌وفوارەی تیابوو، ئەم حەمامە لەلایەن میری ئێستای سلێمانیەوە وەستای تایبەتی لە ئیرانەوە»كرماشان»وە لەسەر حسابی خۆی هێناوە، یەكێكی تری هاوشێوەی ئەم حەمامەی لە ماڵەكەی خۆی دروستكردوە».
لەساڵی 1905دا «دە» دانە گەرماو لەناوشاری سلێمانیدابووە، هەركەس بچوایە بۆ خۆشتن دەبوایە خاولی خۆی بەرێت، هەر گەرماوێك حەوزێكی تیادابووە.
چەندین حەمام دروستكرابوون لەسەر كانیاوەكان كە ئەم حەمامانە تاكو ساڵی (1930) هەبوون وەكو ئەوەی ئاماژەی بۆكراوە لەكتێبی(سلێمانی لەبیرەوەریەكانما، لەنوسینی وەستا عەباسی دارتاش):
1. حەمامی فاتمە خان
2. حەمامی گازی
3. حەمامی موفتی
4. حەمامی شێخ مارف
5. حەمامی سورەت
6. حەمامی حاجی ئەوڵا
7. حەمامی حاجی غەنی
8. حەمامی غفور ئاغا
9. حەمامی تازە
حەمامی سەیوان‌وقشڵەونالی‌وموفتی‌وچوارباخ‌وخەبات‌و… لەناوبازاڕ‌وگەڕەكەكاندا هەبوون.هەبونی ئەم گەرماوانە»حەمام» نیشانەی پێشكەوتن‌وخۆشگوزەرانی ‌و پاكوتەمیزی‌و بایەخدانە بە ژیان لەم شاری سلێمانیەدا، ئەمە سەرەڕای بونی تەوالیت لە ماڵ‌و مزگەوتەكان كە شەورۆژ دەرگای مزگەوتەكان واڵابووە بۆ خەڵكی، دەرچونی ئاوەڕۆ لەرێگەی شیوەكانی ناو شاری سلێمانیەوە بووەكە باراناویش هەر بەم شیوانەدا رژاوەتە دەرەوەی شاری سلێمانی.

 

 

ئامادەكردنی: شاهۆ عوسمان

وێب سایتێكی تایبەت بە خانووە كلتورییەكانی سلێمانی و شوێنیان لەسەر نەخشەی سلێمانی

 


هه‌واڵی زیاتر