بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

قایمقامیه‌تی سلێمانی .. ئاماری كارو چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌


قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كارو چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ساڵی 2015 بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و قایمقامی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 50 كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تمان سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ژیانی هاووڵاتیانه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌ .

به‌ختیار عبدارحمان قایمقامی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماری كارو چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی خسته‌ڕوو، وڕایگه‌یاند له‌م ساڵدا لیژنه‌كان 29194 سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌ گشتیه‌كان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ 2918 شوێن كراوه‌ .

قایمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ، لیژنه‌كانیان به‌ ووردی چاودێری هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌ كاتی سه‌رپێچیشدا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ تاوه‌كو پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان ببن و ڕاشیگه‌یاند له‌م ساڵدا 298 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونه‌وه‌ 136 شوێن داخراون و 18 شوێنیش ڕووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو بڕی 372 تۆن و 598 كیلۆگرام كه‌لو په‌ل و مه‌وادی خراپبوو كه‌ به‌ هاوكاری ئاسایشی ئابووری و ده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستی به‌ سه‌رداگیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ سه‌رجه‌میان له‌ ناوبراون و له‌ 2015 دا لیژنه‌كان بڕی 217 ملیۆن و 141 هه‌زار و 500 دینار غه‌رامه‌ییان بۆ شوێنه‌ گشتیه‌كان كردووه‌ و به‌ پێ ی یاسا و ڕێنماییه‌كان ئه‌و پاره‌ییه‌ ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ردانی داهاتی گشتی .

له‌ كۆتاییدا به‌ختیار عبدالرحمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌م ساڵدا 50 كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیانه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌ و ئامانجمان خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان شاری سلێمانی و ڕێگریكردنه‌ له‌ سه‌رپێچی و كاری نایاسایی .


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17