له ژێر دروشمی ئاو سه‌قامگیری و ئاشتی یه له ناو بینای پارێژگای سلێمانی سیمینارێك تایبه‌ت به گرنگی ئاو له ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤدا له‌لایه‌ن پارێزگای سلێمانی و ڕێكخراوی خاوێن دۆستی ژینگه به هاوكاری ڕێكخراوی (UNDP) و به به‌شداری چه‌ند پسپۆڕێك و دكتۆرا له بواری ئاودا به‌ڕێوه‌چوو
هه‌ر له سیمیناره‌كه‌دا چه‌ندین توێژینه‌وه جیا جیا له سه‌رگرنگی ئاو و كێشه‌و مه‌ترسیه‌كانی له ئێستا‌و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و دا خرانه‌ڕوو وه چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به پێ ی ڕاپۆرته ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان مه‌ترسی گرژی لێ بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌مووان به ژیرانه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤانه نه‌كه‌ین .
ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م سیمینارانه بۆ زیاتر ئاشناكردنی میدیایه به كێشه‌كانی ئاو به شێوازی زانستی و به‌شداری پێكردنی هه‌مووانه بۆ تێگه‌شتن له‌م كێشه‌یه هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنی و دروستكردنی ڕای گشتی سه‌باره‌ت به پاراستن و و به‌فیڕۆنه‌دانی ئه‌م سامانه سروشتیه و چۆنێتی ڕووماڵكردنی كێشه ئاوییه‌كان له‌لایه‌ن میدیاوه (سیاسه‌تی میدیا له بواری ئاودا)و ده‌رخستنی كاریگه‌ری كه‌م ئاوی له سه‌ر ئاسایشی خۆراك و ده‌رخستنی كاریگه‌ری كه‌م ئاوییه له سه‌ر دیمۆگرافی و ئاڕاسته‌كردنی حكومه‌ت بۆ گرنگی دان به ئاو به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێوه‌ی دروست.