بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

رێوشوێنی پێویست بۆ قوربانیكردن دەگیرێتەبەر


بەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز و بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون، لەمساڵدا بڕیارە جیاواز لەساڵانی پێشوو چەند رێوشوێنێك بۆ قوربانیكردن بگیرێتەبەر، ئەندامێكی ئەنجومەنی فەتوای باڵای هەرێمیش رایدەگەیەنێت: سەربڕینی ئاژەڵی نەخۆش رێپێدراو نییە.

رێكان جەمال مەحمود سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بۆ سایتی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز هاووڵاتیان قوربانی دەكەن، وتیشی: بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشووی نەخۆشيی تای خوێنبەربوون لەئارادایە، بەدڵنیایی ئەمساڵ رێنمایی تایبەت و رێشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ سەربڕینی ئاژەڵ.

روونیشیكردەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی قائیمقامیەت ئەنجامدەدرێت و رێنمایی رێكارەكان بڵاودەكەنەوە، بۆئەوەی رێگریی بكرێت لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە.
هاوكات د. عیرفان رەشید ئەندامی ئەنجومەنی فەتوای باڵای هەرێم بە سایتی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: تا ئێستا لیژنەی فەتوا لە بارەی قوربانیكردن و سەربڕینی ئاژەڵ كۆنەبووەتەوە، بەڵام سەربڕینی ئاژەڵی نەخۆش رێپێدراو نییە و دەبێت پزیشكی تایبەت رەزامەنديی لەسەر بدات، دواتر ئاژەڵەكە بۆ قوربانیكردن سەرببڕدرێت، وتیشی: سەربڕینی ئاژەڵی نەخۆش بۆ قوربانیكردن نابێت و بەپێچەوانەوە زیانی دەبێت، لەبەرئەوە لە ڕووی شەرعەوە گونجاو نییە.

بەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان و قوربانیكردن، لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چەند رۆژێكە هەڵمەتێكی چڕیان دەستپێكردووەك بۆ ئەوەی بەبێ مۆڵەت و بەبێ سەرپەرشتیی پزیشكی تایبەتمەند هیچ ئاژەڵێك سەرنەبڕدرێت، ئەوەش لەپێناو رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

 

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

له‌ شاری سنه‌،فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر،پێشوازی له‌ وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد
2025-05-27
سلێمانی،یه‌كه‌مین پێشانگای كارسازی كرایه‌وه‌
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی ،سه‌ردانی پرۆژه‌ی سنه‌ سه‌نته‌ری كرد
2025-05-22
سنه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ی ئابوری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2025-05-21
سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29
پارێزگاری سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی واژوكردنی گرێبه‌ستی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان
2025-04-28
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت
2025-04-24
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌ڕاوێژكارانی دامه‌زراوه‌ی فامیلی سێرچ كرد
2025-04-24
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات
2025-04-24
دادگای به‌رایی، له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرایه‌وه‌
2025-04-24
ئه‌مڕۆ 127 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت.
2025-04-22