
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بۆردی سەرپەرشتی پێنجوێن شاری فێربوون، پێشوازیکرد لە وەفدی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراقی فیدراڵ.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر هەوڵەکان بۆ تۆمارکردنی پێنجوێن وەک یەکێک لە شارەکانی پرۆگرامی فێربوون بە درێژایی تەمەنی ڕیکخراوی یونسکۆ کرا.
وەفدی میوان پشتیوانیی و پێزانینی خۆیان بۆ پارێزگای سلێمانی و قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن و بۆردی پێنجوێن شاری فێربوون و خەڵکی جوامێری پێنجوێن دەربڕی.














