
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان شاندی فیدراسیۆنی جیهانیی کورد و دەستەبژێرێکی شایستە و دیار و کاریگەری کوردستان، کە پێکهاتبوون لە: ڕێباز نەجم سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانیی کوردو، سیروان جەمال بەڕێوەبەری ناوەندی فیدراسیۆنی جیهانیی کورد لە هۆڵەنداو، ئازاد بەرزنجیی بەڕێوەبەری ناوەندی فیدراسیۆنی جیهانیی کورد لەسلێمانی و، ڕێبینی شیرین بەڕێوەبەری پەیوەندیییە نێودەوڵەتییەکانی فیدراسیۆنی جیهانیی کوردو، لاوک ئەحمەد حەمە باقی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ئۆفیسی سلێمانی و، ئەیوب جلال بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی جیهانیی کوردو، سۆران نەقشبەندیی ڕێکخەری بۆنەگەشتی کلتوریی یادمانی شەریف پاشای خەندان و، هونەرمەندانی شانۆکار شەماڵی عەبە ڕەش، ئامانج ئیبراهیم و، هونەرمەندی پەیکەرساز چێنەر نزار
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر بەڕێوەچوونی یادی ڕەوانشاد شەریف پاشای خەندان وەک ڕابەری دبلۆماسیەتی کوردیی لە ئاستی جیهانیدا، لە شارەکانی کەتەنزارۆ و ڕۆمای وڵاتی ئیتاڵیا کرا
پارێزگاری سلێمانی پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە






