بڕیاردرا نوسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت، بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكی تایبەت بە یەكەكانی نیشتەجێبون.
ئەمڕۆ سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمای لەگەڵ بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانو سەرۆكی شارەوانیو قائمقامی ناوەندی سلێمانی لە دیوانی پارێَزگا كۆبوەوە.
لە كۆبونەوەكەدا كە بەڕێوەبەری یاسایی پارێزگا ئامادەبو، سەبارەت بە كێشەی یەكەكانی نیشتەجێبون لەڕوی خزمەتگوزارییەوە گفتوگۆكراو بڕیاردرا داواكارییەك ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ بكرێت بەمەبەستی كردنەوەی بەڕێوبەرایەتییەكی نوێی تایبەت بەكارو باری یەكەكانی نیشتەجێبون (سیتی) یەكان.
ئامانج لە كردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بۆ ئەوەیە تا لەو ڕێگەیەوە بەدواداچون بۆ سكاڵای هاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەو یەكانە بكرێتو كارە خزمەتگوزاریەكانیان رێكبخرێتەوە