
له سلیمانی هه‌ڵمه‌تی وه‌ستانی ئوتومبێل له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه وقه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و قایمقامی سلیمانیش ئاشكرای ده‌كات یه‌كه‌م قۆناغ له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان سه‌رجه‌م ئه‌و خاوه‌ن ئوتومبێلانه غه‌رامه ده‌كه‌ن كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن و له سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان ڕاده‌وه‌ستن و ئاسته‌نگی هاتووچۆ دروست ده‌كه‌ن.
ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند " بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوبازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان به هاوكاری پۆلیسی هاتووچۆ و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش هه‌ڵمه‌تی ڕێگریكردن و زیاده‌روی وه‌ستانی ئوتومبێلیان له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان ده‌ست پێ كردۆته‌وه و ووتیشی تیمه‌كانیان له نزیكترین كاتدا ده‌ست به كار ده‌بن و له‌باره‌ی وه ستانی عاره‌بانه و زیاده‌ڕوی خاوه‌ن دوكانه‌كانیش له ناو بازاڕ ڕوونی كرده‌وه به پێ ی ئه‌و پلاانه‌ی داییاناوه ڕێگری له سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رپێچییانه ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی دروست بوونی ئاسته‌نگی هاتووچۆ له به‌رده‌م هاتووچۆی هاووڵاتیاندا.