بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پڕۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون


 

 1560 یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ كرێنشینان



ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ گه‌وره‌كانی شاری سلێمانی كه‌ 1560 یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌ خۆ ده‌گرێت سه‌رجه‌میان بۆ هاووڵاتیانی كرێنشین و كه‌م ده‌رامه‌ته‌, و به‌ میكانیزمێكی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه‌ به‌سه‌ر هاوولێتیان و فه‌رمانبه‌رانی كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌ش ده‌كرێت.

پڕۆژه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی كه‌ڵه‌وانانی نزیك شاری سلێمانی


پڕۆژه‌كه‌ پێك دێت له‌ سێ به‌شی جیاواز كه‌ هه‌ر به‌شه‌یان له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی جیاواز و به‌ بوودجه‌یه‌كی جیاواز دروست ده‌كرێت كه‌ كوالێتی سه‌رجه‌م یه‌كه‌كان مام ناوه‌ندن و به‌ ستانداردی جیهان دروست ده‌كرێت.

سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كه‌ كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه‌ و هه‌ندێكیان گه‌یشتۆنه‌ته‌ قۆناغی كۆتای هه‌ندێكی تریشیان له‌ سه‌ره‌تادان , ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارای ڕێگر نه‌بێت وابڕیاره‌ هه‌ندێكیان له‌م ساڵدا كۆتای به‌ كاره‌كانیان بێت :

به‌شی یه‌كه‌م: پڕۆژه‌ی دروستكردنی 400 یه‌كه‌
ئه‌م به‌شه‌ی پرۆژه‌كه‌ 400 یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌خۆی ده‌گرێت, پڕۆژه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 11 باڵه‌خانه‌ له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری نزیكه‌ی 18 دۆنم زه‌وی، كه‌ ڕووبه‌ری هه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك 540 مه‌تر دووجایه‌، هه‌ر نهۆمی 4 شوقه‌ی تێدایه‌ به‌ ڕووبه‌ری 125 مه‌تر دووجا، هه‌ر شوقه‌یه‌ك پێكهاتووه‌ له‌: سێ ژووری نوستن، مه‌تبه‌خ و هۆڵێك و مشته‌مه‌لات و دووباڵ كۆن.
شوقه‌كان دوو ئاسان سۆری(مصعد) تێدایه‌ یه‌كێكیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ساس و ئه‌وی تریان هاتووچۆی هاووڵاتیان جگه‌ له‌مه‌ش دوو پلیكانه‌(قادرمه‌) تێدایه‌ كه‌ یه‌كێكیان پلیكانه‌ی ڕزگاربوونه‌.

ئه‌م به‌شه‌ی پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌جمه‌دین له‌ سه‌ر بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بۆ ساڵی 2013 به‌ بڕی 25,688,480,745 دروست ده‌كرێت و ده‌زگای پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ ئێستادا كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه‌ و كاره‌كانی 72% ی ته‌واو بووه‌ و له‌ قۆناغی كۆتایدایه‌.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ وا بڕیاره‌ له‌م ساڵدا ته‌واوبكرێت و دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر هاووڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌تدا به‌ پێ ی خاڵبه‌ندی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی. وه‌ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌دا سه‌رجه‌م كاره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ ده‌كرێت وه‌ك ئاو ئاوه‌ڕۆ ڕێگای هاتووچۆ پاركینی ئوتومبێل و سه‌وزای و باخ.


به‌شی دووه‌م / دروستكردنی 420 یه‌كه‌

ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌و پرۆژه‌ گه‌وره‌یه‌، ئه‌م به‌شه‌ پێك هاتووه‌ له‌ 11 باڵه‌خانه‌ی 10 نهۆمی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 64 دۆنم هه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 558 مه‌تر دروست ده‌كرێت.
هه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك 40 شوقه‌ی تێدایه‌ كه‌ ڕووبه‌ری هه‌ر شوقه‌یه‌ك 108 مه‌تر دووجایه‌ پێك هاتووه‌ له‌: 2 ژووری نوستن و مه‌تبه‌خ و ژووری میوان و مشته‌مه‌لات له‌گه‌ڵ دوو باڵكۆن , بۆ هه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك دوو مسعد و دوو قادرمه‌ كه‌ یه‌كێكیان قادرمه‌ی ڕزگاربوونه‌ وه‌ نهۆمی ژێر زه‌مینی بۆ سیستمی میكانیك و كاره‌با و ته‌نكی ئاو له‌ خۆده‌گرێت.

هه‌موو باڵه‌خانه‌كان سیستمی عزلی تێدایه‌ كه‌ بۆ ڕووكه‌شی دیواری كۆنكرێتی ڕووی ده‌ره‌وه‌ به‌كارهاتووه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ گه‌رمی و ساردی ناو بیناكه‌ ده‌كات , و بۆ سه‌قفی كۆتای هه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك عزلی 5 سه‌نتیمه‌تری و چه‌و ڕێژكردن هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كارهاتووه‌.

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ بوودجه‌ی 24,586,001,598 دینار له‌سه‌ر بوودجه‌ی 2013 وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیای بیشوان و به‌سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌زگای پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان جێ به‌جێ ده‌كرێت.

له‌ ئێستادا كاركردن له‌م پرۆژه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ و كاره‌كانی له‌ قۆناغی ناوه‌ندیدایه‌ واته‌ نزیكه‌ی له‌ %65 ی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆی قه‌یرانی دارایی كه‌مێك كاره‌كانی دوابكه‌وێت.

به‌شی سێیه‌م : دروستكردنی 720 یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌گه‌ڵ كاره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌ سلێمانی

ئه‌م به‌شه‌ی پرۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 18000 مه‌تر دووجا دروست ده‌كرێت كه‌ 20 باڵه‌خانه‌ی 9 نهۆمی له‌ خۆده‌گرێت جگه‌ له‌ نهۆمی ژێر زه‌مین , بۆ هه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك 552 مه‌تر دووجا زه‌وی دابین كراوه‌، كه‌ 4 شوقه‌ی تێدایه‌ به‌ ڕووبه‌ری 110 مه‌تر دووجا هه‌ر شوقه‌یه‌كیش پێكهاتووه‌ له‌: 3 ژووری نوستن. ژووری میوان و یه‌ك مه‌تبه‌خ و مشته‌مه‌لات له‌گه‌ڵ دوو باڵكۆن و دوو ئه‌سانسۆر(مصعد) و دوو قادرمه‌ كه‌ یه‌كێكیان قادرمه‌ی ڕزگاربوونه‌.

گرنگی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ وه‌دایه‌ سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ ده‌كرێت وه‌ك ئاو ئاوه‌ڕۆ و ڕێگای هاتووچۆی ئوتومبێل و سه‌وزای و باخ , جگه‌ له‌ مانه‌ش باخچه‌یه‌كی ساوایان و قوتابخانه‌ی تێدایه‌ , له‌مانه‌ گرنگتر خه‌زانێكی گه‌وره‌ی ئاو له‌ ژێر زه‌ویدا جگه‌ له‌ تانكی نهۆمی ژێر زه‌مین كه‌ خه‌زانه‌كه‌ له‌ 4 زۆن پێك هاتووه‌ و ئاوی سه‌رجه‌م یه‌كه‌كان له‌ خۆده‌گرێت – پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ /2013 به‌ بڕی 47,306,276,633 دینار دروست ده‌كرێت له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌به‌ز و ده‌زگای پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی ده‌كات.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ به‌رواری 17/11/2013 ده‌ست به‌كاربووه‌ و كاری تێدا ده‌كرێت وا بڕیار بوو له‌ ماوه‌ی 540 ڕۆژی كاركردن دا ته‌واوبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی قه‌یرانی دارایی و هه‌ندێك گۆڕانكاری دیزاینی پڕۆژه‌كه‌ , پێده‌چێت له‌ واده‌ی خۆی دوابكه‌وێت.

به‌ ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌ گه‌وره‌ییه‌، به‌شێكی به‌رچاوی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینی شاری سلێمانی ده‌بنه‌ خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون به‌ قیستێكی كه‌م و درێژخایه‌ن.

 


هه‌واڵی زیاتر