رۆژی 19ی 7ی1924 بۆ یه‌كه‌مین جاریش فه‌وجێكی حكومه‌تی عیراق به پاڵپشتی هێزه‌كانی ئینگلیز توانی بگاته سلێمانی و بێ هیچ به‌رگرییه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر سلێمانیدا بگرێت ،ئه‌و فه‌وجه ناوی (موسای كازم)بوو، ئه‌مه‌ش دوای بۆردومانی سلێمانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود.
به‌م شێوه‌یه هه‌موو شتێك له سلێمانی كۆتایی هات و شاره‌كه بووه یه‌كێك له چوارده لیواكه‌ی قه‌واره‌ی تازه دروستكراوی عیراق.
به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای هاتنی هێزه داگیركه‌ره‌ی ئینگلیز و عیراق، هه‌روه‌ها به ئاسانی سلێمانی ته‌سلیم نه‌بوو، به‌ڵكو شه‌وانه ئه‌و هێزه‌ی ئینگلیز كه له‌بناری چیای گۆیژه چادریان هه‌ڵدابوو، له‌لایه‌ن پیاوانی شێخ مه‌حموده‌وه هێرشیان ده‌كرایه سه‌ر.
به‌ڵام خه‌ڵكی ئاواره‌ی شاره‌كه ورده ورده گه‌ڕانه‌وه شوێنی خۆیان. ئینگلیزه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری و پاڵپشتی حكومه‌تی عیراقیان ده‌كرد. به‌مه‌به‌ستی جێگركردنهوهی ئیداره‌و ده‌سته‌ڵاتی له شاره‌كه‌دا.
شێخ مه‌حمودیش دووركه‌وتبووه‌وه تواناكانی كه مبووبووهو زۆركه‌سیش به‌هۆی ئه‌و هه‌موو رووداوانه‌وه ئومێدیان به شۆرشی كورد نه‌مابوو.
له هه‌مان كاتدا حكومه‌تی عیراق كه تازه ده‌سه‌ڵاتی گه‌یشتبووه شاره‌كه، هیچ ئاوڕێكی له چاككردنی بارودۆخی شاره‌كه نه‌ده‌دایه‌وه. هه‌ر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو كه زیاتر له‌رووی سه‌ربازییه‌وه كۆنترۆڵی بكات.
ته‌نانه‌ت عه‌بدول موحسین ئه‌ل سه‌عدون سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كابینه‌ی دووه‌می حكومه‌ته‌كه‌یدا كه له 24ی یهیلولی 1925 پێكهات، پێشنیاری پێكهێنانی هێزێكی تایبه‌تی كرد كه له 250 پۆلیس پێك بێت، بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌ر ناره‌زایی و ههڵگهرانهوهیهك له سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا.
هه‌ر بۆیه به‌پێی ره‌زامه‌ندی نوێنه‌ری باڵای به‌ریتانیا له عیراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 1925 ره‌زامه‌ندی نیشان دا كه وه‌زاره‌تی به‌رگری دوو تیپ سه‌رباز ره‌وانه‌ی سلێمانی بكات و بخرێته سه‌ر پۆلیس تا هێزێكی پۆلیس له باشترین پۆلیس پێكبهێنرێت و لێهاتووترین ئه‌فسه‌ریش سه‌ر په‌ره‌شتی بكات.
هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی ئاواره‌ی شاری سلێمانی گه‌ڕابوونه‌وه، به‌ڵام شاره‌كه له ئه‌نجامی بۆردومانی ئینگلیز وێران بوو بوو، خه‌ڵك و رۆشنبیرانیش زۆر نا‌ئومێد بوون، چونكه دوای سێ ئه‌زموونی حوكمدارێتی شێخ مه‌حمودیان بینی بوو كه هیچ ئه‌نجامێكی لێنه‌كه‌وتبووه. هه‌ر بۆیه ئینگلیزه‌كان ده‌یانویست سود له نا‌ئومێد خه‌ڵك وه‌ربگرن و پروپاگه‌نده‌ی ئه‌ویان بڵاو ده‌كرده‌وه كه هۆی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵك شێخ مه‌حموده‌و ئه‌و بووه‌ته هۆی له‌ده‌ست دانی هه‌لی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
حكومه‌تی عیراقی هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌و بوو له‌رووی سه‌ربازییه‌وه خۆی له شاره‌كه‌دا به‌هێز بكات و چالاكییه‌كانی شێخ مه‌حمود سنوردار بكات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كی زۆری خه‌رج ده‌كرد. ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ی 2 ساڵ و نیودا، حكومه‌تی عیراقی بڕی 811 هه‌زار روپیه‌ی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ته‌رخان كردبوو، كه‌چی ته‌نیا بڕی 36 هه‌زار رووپیه‌ی بۆ خوێندن و فێركردن خه‌رج كردبوو، ئه‌ویش به دروستكردنی ته‌نیا یه‌ك خوێندنگه‌ی كچان له شاری سلێمانی، له‌كاتێكدا 8 مه‌ركه‌زی پۆلیس و سێ بینای سه‌رای دورست كردبوو له‌گه‌ڵ قشڵهیهكی سه‌ربازیدا.
به‌مه‌ش لیوای سلێمانی دواكه‌وتووترین لیوا بوو له بواری خوێندن و فێركردندا له چاو چوارده لیواكه‌ی تردا. ته‌نانه‌ت باری خوێندن له‌سه‌رده‌می دووم حكومه‌تی شێخ مه‌حمودا باشتر بووه، چونكه ئه‌و كاته چوار خوێندنگه له‌شاره‌كه‌دا هه‌بوون، له‌كاتێكدا له بن ده‌ستی حكومه‌تی عیراقی‌دا ته‌نیا یه‌ك خوێندنگه هه‌بووه.
له‌بواری ته‌ندروستیشدا به‌هه‌مان شێوه پشت گوێ خرابوو، تا ساڵی 1926 ئینجا دكتۆرێك ره‌وانه‌ی سلێمانی نه‌كرابو له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بیست جێگه‌ی و ده‌رمانخانه‌یه‌ك. كه ئه‌مانه‌ش هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستیان تێدا نه‌بووه.
له‌و كاته‌دا رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه له سلێمانی ده‌رچووه، چه‌ندین جار له‌و رۆژنامه‌یه‌وه داوای ئاوردانه‌وه له سلێمانی كراوه، كه‌چی حكومه‌ت به بیانووی نه‌بوونی بودجه‌وه پشتگوێی خستووه. له‌كاتێكدا له لیواكانی تر به‌ده‌ست كراوه‌ی پاره‌ی خه‌رج كردووه.
له‌رووی كارگێریشهوه شاره‌كه تا ئهكلابوونهوهی كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ له‌لایه‌ن (چاپمان)وه سه‌رپه‌ره‌شتی كراوه‌و به‌هیچ كه‌سایه‌تیه‌كی كوردیان ره‌وا نه‌بینیووه پۆستی موته‌سه‌ریفی پێ بده‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه هێشتا روناكبیرانی شاره‌كه ئومێدیان به ئینگلیز مابوو، له‌رێگه‌ی رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه وتار و نوسینیان بڵاو ده‌كرده‌وه‌و له‌و باوه‌ره‌دا بوون كه رێگه‌ی به‌ریتانیاوه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. هه‌ر بۆیه به ئاشكرا ستایشی ئینگلیزیان ده‌كرد.
هه‌روه‌ك به‌شێك له‌وانه دڵیان له شێخ مه‌حمود ره‌نجابوو، به ئاشكرا له‌نێو رۆژنامه‌كه‌وه تیروتوانجیان له شێخ ده‌گرت. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه شێخ مه‌حمود له چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌ستی به‌رووی ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌ناو هیچ متمانه‌یه‌كیان پێنهدهكردن و به‌رده‌وام كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار و خۆپێشكهر و ده‌ست و پێوه‌ند كه‌وتبوونه نێوان شێخ مه‌حمود و رووناكبیرانهوه. ئه‌مه‌ش به تایبه‌ت له‌لایه‌ن توركخواكانهوه زیاتر جێ به‌جێ ده‌كرا.
بۆیه به‌رده‌وام له‌سه‌ر رووپه‌ری رۆژنامه‌كه هێرش ده‌كرایه سه‌ر شێخ مه‌حمود. سیاسه‌تی توركه كهمالییهكانیش به‌رامبه‌ر به كوردی باكور زیاتر هانی رووناكبیرانی دا روو له سیاسه‌تی ئینگلیز بكه‌ن. ئه‌و كاته‌ش هێشتا كێشه‌ی موسڵ یه‌كلای نه‌كرابووه‌وه بۆیه ئینگلیزه‌كان زۆریان لا مه‌به‌ست بوو زۆرترین لایه‌نگر له خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه. جگه‌له روناكبیرانی سلێمانی بازرگان و خاوه‌ن موڵكه‌كانی سلێمانیش لایه‌نگری ئینگلیز و ده‌وڵه‌تی عیراق بوون چونكه به‌رژه‌وه‌ندی ئابورییان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بوو.
له‌دوای راپرسیه‌ك كه سلێمانیشی گرته‌وه، له 16ی كانوونی یه‌كه‌می 1925 كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بریایدا ویلایه‌تی موسڵ بخرێته سه‌ر عیراق.
به‌م شێوه‌یه‌ش به‌ره‌سمی سلێمانی خرایه سه‌ر عیراق و هه‌ردوو حكومه‌تی به‌ریتانیا و عیراق پشتیان كرده كورد‌و داواكارییه‌كانی، چونكه سیاسه‌تی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌وه جێگربوو كه كورده‌كانی باشور، له‌نێو چوارچێوه‌ی عیراقدا بن و بێ دیاریكردنی هیچ مافێكی سیاسی دیاریكراو. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی نوێێ خه‌باتی سیاسی له نێو سلێمانیدا هێنایه ئاراوه.
له‌سه‌ره‌تاوه ئینگلیزه‌كان كه‌وتنه خۆ بۆ جێگركردنی ئیداره له سلێمانیدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌حمه‌د به‌گی تۆفیق به‌گ كرایه موته‌سه‌ریفی سلێمانی و سلێمانی به ره‌سمی ناونرا لیوای سلێمانی.
بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش، چه‌ند جارێك وه‌فدی هاوبه‌شی بریتانیا و عیراق سه‌ردانی سلێمانیان كرد، بۆ نمونه له 4ی نیسانی 1925 وه‌زیری موسته‌عمه‌راتی به‌ریتانیا به‌یاوه‌ری ئه‌فسه‌رانی پایه به‌رزی ئینگلیز سه‌ردانی سلێمانی كرد. هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای مانگی مایسی 1925 یاسین ئه‌لهاشمی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی سلێمانی كرد. كاتێكیش كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بریاری له‌سه‌ر كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ دا له سلێمانی ئاهه‌نگێكی گه‌وره سازكراو جگه‌له موته‌سه‌ریف چه‌ند گه‌وره پیاوێكی شاره‌كه وتاریان خوێنده‌وه‌و خوێندكاران هێنرانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.