بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نەخۆشخانەی دەروونی شەهید سەڵاحی موهەندیس


نەخۆشخانەی دەروونی شەهید (سەڵاحی موهەندیس) نەخۆشخانەیەكە بۆ چارەسەركردن و ڕاهێنانەوەی نەخۆشیە دەروونیە درێژخایەنەكانە وەك نەخۆشی شیزۆفرینیا و بای پۆلەر ، ئەم نەخۆشخانەیە لە ساڵی 2011 دا دامەزراوە و خزمەتگوزاریی پێشكەش بە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و چواردەوری  دەكات .


- ژمارەی قەرەوێلەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە40 تەخت و تائێستا بەردەوامە لە خزمەتكردن بە نەخۆش و چارەسەركردنیان .


- دیدگای نەخۆشخانەكە
 

*فراونكردنی نەخۆشخانەكە و زیادكردنی خزمەتگوزاریەكانی ڕاهێنانەوەی نەخۆش و برەودانی زیاتر بەبەشی وەرزش و دروستكردنی یاریگایەكی تاتان هەروەها زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی ، گرنگیدان بە ئیشی دەست و وێنەكێشان و ڕاهێنانی زیاتر بەكارمەندەكان .
 

- ئامانجی نەخۆشخانە 
 

* پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تایبەت بە نەخۆش ( سەردانی نەخۆش لەكاتی ناردنەوەی بۆ ناوخێزان .

* پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش.

* پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای كارمەندان ( كارمەندی پزیشك ، پزیشكان، لایەنی كارگێڕی ، .....هتد ) .

* پەرەپێدان بە ژینگەی نەخۆشخانە لەڕووی سەلامەتیەوە.

* پلاندانان و جێ بەجێكردن و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام لە پێناو چاككردنی پرۆگرامەكانی نەخۆشخانەكان.

* ئەنجامدانی توێژینەوە لەبوارە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی پێشخستنی بواری كاركردن.

 

- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە

 

* پزیشكی گشتی: ( 1 )  بروانامەی بۆرد و دكتۆرا .

* دەرمانساز: ( 7 ) ، ( 1 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 6 ) بروانامەی پەیمانگا . 

* كارمەندی تاقیگە: ( 3 ) بروانامەی زانكۆ .

* پەرستیار: ( 27 ) ، ( 24 )  بروانامەی پەیمانگا ، ( 3 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* توێژەری دەروونی : ( 5 ) بڕوانامەی زانكۆ . 
* چارەسەركاری سروشتی :( 5 ) بڕوانامەی پەیمانگا . 
* شێوەكار و وەرزش : ( 3 ) بڕوانامەی زانكۆ . 

* كارمەندی كارگێری: ( 7 ) ، ( 1 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 4 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 2 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* كارمەندی تەكنیكی: ( 7 ) ، ( 5 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 2 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

* گرێبەست: ( 2 ) شۆفێر بڕوانامەی خوار پەیمانگا . 

 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان
 

لەم نەخۆشخانەیە پشكنینی خوێن ( كیمیا ، هیماتۆلۆجی ، ڤایرۆس ) هەروەها پشكنینی میز دەكرێت .


 

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە


* ناونیشان و شوێنی جوگرافی :  ( سلێمانی - گەڕەكی قڕگە - نزیك بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی )
 

* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3265527  یان  3265532 ) 
 

 

* ناوی بەڕێوبەر : ( د .زامدار حەمە ڕەسول كەریم )

* ژمارەی مۆبایل : ( 07701482555 )

* ئیمەیڵ :  ( zamdarkarim@gmail.com )
 

 

* ناوی بەڕێوبەری كارگێڕی :  ( ڕزگار عوسمان عەبدوڵا )

* ژمارەی مۆبایل : ( 07706815859 )
 

 


هه‌واڵی زیاتر