بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

دیداری پلانی پێنج ساڵە سەبارەت بە ئاوی ژێرزەوی


پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە دیدارێكدا كرد، كە تایبەت بوو بە پلانی پێنج ساڵە سەبارەت بە ئاوی ژێرزەوی، پشتیوانیی پارێزگاشی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكارییەك لەو بوارەدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە دیداری پلانی پێنج ساڵیی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەویی سلێمانیدا كرد.
دیدارەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسان ‌و پسپۆڕ ‌و شارەزایانی بواری ئاوی ژێرەزەی ‌و ئەكادیمییەكان بەڕێوەچوو، بەڕێز پارێزگار لە وتەیەكدا سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەویی سلێمانی و هەموو بەشداربوانی دیدارەكەی كرد.
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی پارێزگاشی بۆ ئەو بوارە ستراتیژییە گرنگە دەربڕی ‌و ئاماژەی بەوەكرد، گرنگیدان بە ئاوی ژێرزەوی كاریگەریی گەورەی دەبێت لە پاراستنی سامانی ئاو و نەتەوەیی، بۆیە پارێزگای سلێمانی ئامادەی هەموو جۆرە هاوكارییەكە بۆ هەر پرۆژە ‌و هەنگاوێك كە ئامانج لێی گرنگیدان بێت بە ئاوی ژێرزەوی ‌و پاراستنی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09