بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە


* سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە سەنتەرێكی تایبەتە بە چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە و ساڵی (2006) دروستكراوە  و خزمەتگوزارییەكانی ئەم سەنتەرە بۆ دانیشتووانی شاری سلێمانی و شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عیراقە و لەرێكەوتی 23-4-2009 یەكەم نەخۆش لەم سەنتەرە چارەسەركرا.


* ئەم سەنتەرە ژمارەی قەرەوێڵەی نیە و نەخۆش تێیدا نامێنێتەوە ، بەڵكو تەنیا چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت.



دیدگای سەنتەرەكە:


* دیدگای سەنتەرەكە بریتیە لە هەوڵدان بۆ زیادكردنی جۆر و كوالێتی باش لە سیستمی چارەسەركردن.

ئامانجەكانی سەنتەرەكە:

* پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تایبەت بەنەخۆشی شێرپەنجە.

* پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش.

* پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای كارمەندان (كارمەند ، پزیشكان ، لایەنی كارگێڕی،......هتد) .

* پەرەپێدان بەژینگەی كاركردن و ژینگەی سەنتەرەكە لەڕووی سەلامەتییەوە.

* پلاندانان و جێبەجێكردن و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام لەپێناو چاككردنی پڕۆگرامەكانی نەخۆشخانەكان.

* ئەنجامدانی توێژینەوە لەبوارە پەیوەندیدارەكاندا بەمەبەستی پێش خستنی بواری كاركردن.


ئاماژەدان بە بەش و هەیكەلی كارگێڕی سەنتەرەكە:


* سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە لەچەند بەشێك پێكهاتووە لەوانە (بەرێوەبەری سەنتەر - كارگێڕی- هۆبەی فیزیایی -  هۆبەی ئەندازیاری -هۆبەری چارەسەر- هۆبەی خۆیەتی - هۆبەی پرسگە -كۆگا ).


ئاماژەدان بە سەرچاوەی مرۆیی سەنتەرەكە:


لەم سەنتەرەدا 12 پزیشكی گشتی كاردەكەن كە 3 یان خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و 7 پزیشكیان خاوەنی بڕوانامەی بۆرد و دكتۆران ، هەروەها 2 پەرستیار كاردەكەن كە خاوەنی بڕوانامەی زانكۆن و14 كارمەندی وێنەگری تیشك و كارمەندی ئەندازەیی و هەورەها  7 كارمەندی كارگێڕی كاردەكەن كە 2 كارمەندیان خاوەنی بڕوانامەی زانكۆ و 3 یان خاوەنی بڕوانامەی خوار پەیمانگان و لەم سەم سەنتەرەدا كاردەكەن.


ئاماژەدان بە جۆری خزمەتگوزاری (پزیشكی ، تاقیگەیی):


* لەم سەنتەرەدا تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە بە تیشك چارەسەردەكرێن و چاودێری دەكرێن وبەدوو شێواز چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دەكرێت:

1- تیشكی دەرەكی بۆ هەموو جۆرە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە دەبێت.

2- تیشكی ناوەكی بۆ ئەو نەخۆشانە دەبێت كە تووشی شێرپەنجەی منداڵدان و پرۆستات بوون.


 

چۆنیەتی پەیوەندیدكردن بە سەنتەرەكەوە:

 
* ناونیشانی وورد لەڕووی جوگرافیەوە: 
سلێمانی - گەڕەكی قڕگە-  بەرامبەر  بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

ژ. تەلەفون و مۆبایل (07703889999) & (07500388999)  

ئیمەیڵ (zhianawzcc@gmil.com)    


* ناوی سیانی بەڕێوەبەر: (د. كارزان مارف مراد)

ژ.مۆبایل : (07701920598  ) 

ئیمەیڵ: (karzanmurd@hotmail.com ) 


* ناوی سیانی بەڕێوەبەری كارگێڕی:  بڕیار ئەحمەد مستەفا 

ژ.مۆبایل: (07701430623) 

ئیمەیڵ: (bryarahmad@live.com)


هه‌واڵی زیاتر