سالي دیفیس به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كان له ووڵاتی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند ، قه‌ڵه‌وی گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه كه هه‌ڕه‌شه له ته‌ندروستی ژنان و نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌كات.
له ڕاپۆڕته ساڵانیه‌كه‌یدا كه ده‌رباره‌ی ژنانه، ناوبراو ڕایگه‌یاند به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی ده‌بێت ئه‌وله‌ویاتی نیشتمانی بێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی قه‌ڵه‌وی دروستی ده‌كات، قه‌ڵه‌ویش مه‌ترسی توشبوون به ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌خۆشی زیاد ده‌كات وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ، نه‌خۆشی شه‌كره ، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
سالی دیفیس ئاماژه‌ی دا به كاریگه‌ریه‌كانی قه‌ڵه‌وی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دایك له كاتی سكپڕی دا.
توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كرد قه‌ڵه‌وی ئه‌گه‌ری منداڵ له‌بارچوون و له دایكبوونی پێشوه‌خت زیاد ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی دایك له كاتی دووگیانی‌دا كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ی له داهاتوودا.
دیفیس ئه‌و هه‌واڵه باوانه‌ی به دوورخسته‌وه كه‌وا ئافره‌تی سك‌پڕ ده‌بێت دوو هێنده‌ی ژه‌می ئاسایی بخوات به‌ڵكو ده‌بێت سیستمێكی خۆراكی ته‌ندروست له سه‌وزه و میوه په‌یڕه‌و بكات، دووریش بێت له خواردنه كحولیه‌كان.
بۆیه ده‌بێت ئه‌و كارگانه‌ی خۆراك دروست ده‌كه‌ن سیاسه‌تیان بگۆڕن و چی تر خواردنی نا ته‌ندروست به‌رهه‌م نه‌هێنن، و كه‌متر ڕیكلامی بۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كارگانه‌ش به هانای ئه‌و داواكارییانه نه‌چوون ئه‌وه ده‌بێت باج له‌سه‌ر (شه‌كر) دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی قه‌ڵه‌وی كه‌متربێته‌وه.
وه‌رگیراوه له سایتی عه‌ره‌بی