بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لەگرفتی کاسبکارانی سلێمانی دەکۆڵرێتەوە


به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی كاسبكارانی عه‌لوه‌ كۆنه‌كه‌ی سلێمانی، ئه‌مڕۆ له‌دیوانی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و یاسایی و كاسبكاران ئه‌نجامدرا.

دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی دروستكردنی عه‌لوه‌یه‌كی نوێ له‌سلێمانی‌و لابردنی عه‌لوه‌كۆنه‌كه‌ی ئێستای ئه‌و شاره‌ درابوو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ بووه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی به‌شێك له‌ كاسبكارانی عه‌لوه‌كه‌ی ئێستا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌مڕۆ 8ی ئاداری 2016 له‌لایه‌ن عه‌بدولخالق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی پارێزگای سلێمانی و حاكم سه‌رچڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی له‌دیوانی پارێزگا پێشوازییان له‌ به‌شێك له‌نوێنه‌رانی كاسبكارانی ئه‌و عه‌لوه‌یه‌كرد به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌.

له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری و به‌شی یاسایی سلێمانییه‌وه‌ هۆكاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عه‌لوه‌كۆنه‌كه‌ بۆ كاسبكاران ڕونكرایه‌وه‌، كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆییه‌كی زۆر له‌و عه‌لوه‌یه‌دا هه‌یه‌، له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ عه‌لوه‌یه‌كی نوێ و به‌شێوازێكی نوێ دروستده‌كرێت. 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17